
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی یەکێک لە قوتابخانەکان
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 29 قوتابخانە و باخچەی منداڵانی نوێی حکومی دەکاتەوە، کە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە خۆدەگرن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 214 باخچەی منداڵان و قوتابخانە دروستکراون و هەزار 670 ـی دیکە نۆژەنکراونەتەوە، جگە لەوەی 629 ژووری نوێ لەنێو قوتابخانەکان دروستکراوە، بەشێوەیەکی گشتیی شوێنی نوێ بۆ 110 هەزار قوتابی دروستکراوە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ لە قوتابخانەیەکی حکومی کە دەکەوێتە گوندی ئارام دوو لە شاری هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قردێلەی کردنەوەی 29 قوتابخانە و باخچەی منداڵان دەبڕێت، لەو 29 قوتابخانە و باخچەیە 13یان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبن، ئەوانی دیکە بەسەر ناوچەکانی دیکە دابەش دەکرێن."
زانیاریی زیاتر: ئەو قوتابخانەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران قردێلەی کردنەوەی قوتابخانە و باخچە نوێیە حکومییەکانی لێدەبڕێت نۆ پۆلییە و 480 قوتابی وەردەگرێت.
ئەمەش بزانە: لەو 29 باڵەخانەیە ( 4 باخچە و 25 قوتابخانە)ی حکومی نوێ لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






