مەسرور بارزانی ستایشی مامۆستایان و قوتابیان دەکات: داهاتووی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەمیانی کردنەوەی 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوای کردنەوەی 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایان دڵخۆشی خۆی بە "ئاست و ڕەوشت بەرزی مامۆستایان و قوتابیان" نیشداندا و گوتی، "زۆر دڵنیام داهاتووی کورستان لە دەستێکی ئەمیندایە."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 8-10-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری هەولێر لە قوتابخانەی گوندی ئارام دوو قردێلەی کردنەوەی 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی بڕی، 25 یان قوتابخانەن و چواریشیان بەخچەی ساوایانن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی: خۆشحاڵم بە کردنەوەی 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایان، پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان دەکەم، دەستخۆشی لە مامۆستایان دەکەم بۆ ماندووبوون و پشوودرێژی و خزمەتیان بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتووی گەلەکەمان.
- ئەمەی ئەمڕۆ بینیم جێگەی دڵخۆشی یەکجار گەورە بوو، قوتابخانەیەک بەم ئاستە جوان و بەرزە دروست کراوە، بە هیوام سەرمایەداران هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە بکەن بۆ ئەوەی باڵەخانەی هاوشێوە لە سەرجەم ناوچەکان دروست بکرێن.
- بەم ئاست و ڕەوشتە بەرزەی مامۆستایان و قوتابیان زۆر دڵنیام داهاتووی کورستان لە دەستێکی ئەمیندایە، ئومێدی زۆرم بەم قوتابیە چاوگەشانە هەیە دەتوانن دەسکەوتی زۆر گەورەتر بۆخۆیان و بۆ وڵاتەکەیان بەدەست بهێنن.
- هەندێ قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، پێویستمان بە دروست کردنی قوتابخانەی نوێ هەیە، بەڵام لەم ماوە کورتە توانیومانە ئاستی قوتابخانەکان زۆر بەرز بکەینەوە.
- توانیومانە سیستمی خوێندن و پەروەردە و فێرکردن بە جۆری دیجیتاڵی کردن و ئی پەروەردە بەرەوپێش ببەین و کە کاریگەری زۆری دروست کردووە و بەردەوام دەبین لە پشتگیریی وەزارەی پەروەردە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری خوێندن و پەروەردە.
ژمارەکان وادەڵێن: جگە لە کردنەوەی ئەم 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایانەی ئەمڕۆ کرانەوە، لە کابینەی نۆیەم ئەم پرۆژانە لە کەرتی پەروەردە جێبەجێ کراون:
- 127 قوتابخانە کارەبای وزەی خۆریان بۆ دابین کراوە.
- هەزار و 670 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە.
- 214 قوتابخانەی دروست کراون.
- 629 ژووری نوێ لەناو قوتابخانەکان بەجیا دروست کراون.
- کۆی گشتیی چوار هەزار و 441 هۆبەی خوێندن دروست کراون.
- شوێنی نوێ بۆ 110 هەزار قوتابی دروست کراوە.
- سێ دەوامی لە 139 قوتابخانە کراوەتە 11 قوتابخانە.
- 33 هەزار و 341 قوتابی دابڕاو گەڕێنراونەتە بەر خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






