پووتین یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە؛ کیم جۆنگ ئوون و ئەردۆغان پیرۆزبایی لێدەکەن
- هەواڵ
- 8 تشرینی یەکەم

ڤلادیمێر پووتین،سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
کۆشكی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی خۆی لە ئۆفیسی خۆی دەکاتەوە ئەمە جیا لە ئەنجامدانی چەندین پەیوەندیی گرنگ.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا کۆبووەوە. گوتیشی، بەشێوەیەکی نەریتیی پووتین ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی بە کارکردن لەسەر کاروباری جۆراوجۆری دەوڵەت بەسەر دەبات، هاوکات سەرکردەکان نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی پووتین دەکەن".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری وڵاتەکە لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لە پووتین کردووە.
-کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور پیرۆزبایی لە پووتین کرد و وتی، پووتین ڕۆڵێکی گرنگی لە بوونیادنانی جیهانێکی نوێدا هەبووە.
باکگراوند: ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە 7-10-1952 لە سانپیتەرسبێرگی ڕووسیا لەدایکبووە، لە ساڵی 1999 بۆ 2008 سەرۆکی ڕووسیا بووە و جارێکی دیکە لە ساڵی 2012 وەک سەرۆک هەڵبژێردراوە تاوەکو ئێستا، کۆی گشتی ساڵی حکومڕانییەکەی پووتین دەکاتە نزیکەی 25 ساڵ کە کورسی سەرۆکایەتیی ڕووسیای بە دەستەوەیە.
ئەمەش بزانە: پێشتریش سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، پووتین زۆرینەی کاتەکانی لە ئۆفیسی خۆی بەسەر دەبات و کەمترین مۆڵەت وەردەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






