
دیمەنێک لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دوو بارەگای دیکە لە کەرکووک دەکاتەوە و شەممەی داهاتووش کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ناساندنی کاندیدانی لەچوارچیوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق ڕێکدەخات.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 سەرجەم بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەستیان بەسەرداگیرا، هەرچەند هێشتا بارەگاکانی پارتی ڕادەستی نەکراونەتەوە، بەڵام ئەم حیزبە ڕێکخستنەکانی بردووەتەوە کەرکووک و ئەمساڵیش بە شێوەیەکی فەرمی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی لە کەرکووک کردەوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی بە ئاڤا میدیای گوت: دوو بارەگای ناوچە لە کەرکووک دەکەینەوە، یەکێکیان لە داقوق ئەوەی دیکەیان لە لەیلان، هەروەها ڕۆژی شەممە 11-10-2025 کەرنەڤاڵی جەماوەری ناساندنی کاندیدیەکانی بازنەی کەرکووک ئەنجام دەدەین.
- گەڕانەوەی کەرکووک زۆر شتی لە پارێزگاکە گۆڕیوە و بۆ هەموو لایەکمان دووپات کردەوە پەیامی ئێمە ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیانە.
- هەموومان پێکەوە دەتوانین خزمەتی کەرکووک بکەین و پێویستە دادپەروەری لە دابەشکردنی پۆستەکان هەبێت، بە داخەوە ئێستا ئەو دادپەروەرییە نییە.
- دەنگەکانی ئێمە لە کەرکووک زیاد دەکات و هەموو هەڤاڵانمان ئاگادار کردووەتەوە بانگەشەیەکی ئارام بکەن و خۆمان بەدوور دەگرین لە هەموو ئاڵۆزییەک و قسەیەکی زبر.
- ئەم شێوازەی هەڵبژاردنە بۆ کورد باش نییە، چونکە چەند دەنگ بهێنین ڕێژەی کورسییەکانی پارێزگاکان دیاری کراوە، ئەگەر عێراق یەک بازنە بێت ژمارەی کورسییەکانمان زیاتر دەبێت.
- تێبینیمان لەسەر ڕەوشی کەرکووک هەیە، زۆرشت داگیرکراوە و لە هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو داگیرکارییەن نەمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






