سەرۆك بارزانی: پێزانینمان بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا هەیە
- هەواڵ
- 8 تشرینی یەکەم

وێنەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و دانیێل کرێبەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 8-10-2025، لە پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دانیێل كرێبەر، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، "لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهاتن و هیوای سەرکەوتن لە کارەکانیدا، سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا هەبوو، پێشوازیشی لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كرد.
لەلایەکی دیکە: پەیوەست بە بابەتی تیرۆر، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا، ڕاستە تیرۆریستانی داعش لەڕووی سەربازییەوە شكستیان خواردووە، بەڵام هۆكارەكانی پشت سەرهەڵدانی تیرۆر هێشتا هەر ماون، بۆیە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەكە پێویستی بە وردبینی زیاتر و هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر؛ باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیا، ئەوەشی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی هاوسۆز و پشتیوانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە. هەروەها خوازیاری ئەوە بوو لە بواری هەماهەنگیی ئەمنی و ئابووری و بابەتی كۆچبەران پەیوەندیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و بەرەو پێشەوە بچێت.
هاوکات، جەختیشی لەوە كردەوە، هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا فاكتەری ئارامی و سەقامگیرییە و دەبێ پاڵپشتی بكرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لە دیدارەکەدا، پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و دواپێشهاتەكانی سووریا و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






