ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ سەرپێچی سەر ئۆتۆمبێلەکان و چۆنیەتی دڵنیابوون لە پارەدان و گوژمەی تەواوی سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکان دەکات.
چی ڕوودەدا: خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن و دەڵێن: بەشێکی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە خەڵکی دەکڕین، هەموو سزاکانی هاتووچۆیان نەچووەتە سەر وێبسایتەکەی هاتووچۆ کە تایبەتە بە سزای هاتووچۆ، بەمەش پارەیەکی زۆرمان لەدەستداوە، چونکە جاری وا هەبووە ئۆتۆمبێلمان لە کەسێک کڕیوە چووەتە ئەوروپا، کە سەردانی هاتووچۆی هەولێرمان کردووە، بۆمان دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلەکە سزای زۆری هاتووچۆیان لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرپێچییەکان زۆرن و ڕۆژانە ناخرێنە سەر وێبسایتی هاتووچۆی هەولێر، بەڵکو دوو هەفتە جارێک کۆدەکرێنەوە و دەخرێنە سەر وێبسایتەکە، بۆیە گوژمەی سەرپێچی و جۆری سەرپێچییەکان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست لەسەر کۆمپیوتەرەکانی بەشی "ئای تی" ـی هاتووچۆی هەولێرە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: ئیمە بە هیچ کەسێکمان نەوتوە بۆ کڕین و فرۆشتن پشت بە وێبسایتەکەی هاتووچۆ ببەستن، کاتێک کڕین و فرۆشتن ئەنجام دەدرێت دەبێت لە بەشی پێبژاردن لە هاتووچۆی هەولێر دڵنیایی کۆتایی لەبارەی سەرپێچییەکان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






