
وێنەی ئاماژەیی بۆ بڕوانامەی ساختە
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕێکخراوێکی ئەمریکی، بڕوانامەی بەشێکی زۆر لەبەرپرسانی عێراق ساختەیە، هاوکات بڕوانامەی بەشێکیش لەپزیشکان متمانەپێکراو نین.
چی ڕوودەدا: ڕێکخراوی "نیو میدیا لاین" ـی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 08-10-2025 بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای کردووە، بڕوانامەی ساختە لە عێراقدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و هەڕەشە لە کەرتی ئەکادیمی، تەندروستی و کارگێڕی وڵاتەکە دەکات.
ڕاگەیێنروای فەرمی: ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە: بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و خاوەنکار و وەبەرهێنەرانیش بڕوانامەی ساختەیان هەیە و لانی کەم 30%ـی پزیشکانی عێراق کە لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاردەکەن، خاوەنی بڕوانامەی متمانەپێکراو نین.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکە، نرخی بڕوانامەی ماستەر لە نێوان پێنج هەزار بۆ 15 هەزار دۆلاردایە و دکتۆراش لە نێوان 10 هەزار بۆ 20 هەزار دۆلاردا دەفرۆشرێت لە زانکۆ تایبەتەکانی عێراق یان هەندێک زانکۆی دەرەکی، بەتایبەتیش لە لوبنان.
ئەمەش بزانە: ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم دیاردەیە لەگەڵ گەشەکردنی زانکۆی تایبەت و کردنەوەی کەناڵی پەروەردەیی دەرەکی بێ متمانە فراوانبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





