
دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی ئیسپانیا. وێنە؛ AP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پڕۆژەیاسای گەمارۆی چەکی لەسەر ئیسرائیل پەسەند کرد.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی ئیسپانیا بە 178 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 169 دەنگی نەخێر پشتگیری پڕۆژەی گەمارۆی چەکی لەسەر ئیسرائیل کرد. بەم پێیە گەمارۆی ڕێگەنەدان بە فرۆشتنی چەک و بەرهەمی تەکنۆلۆژی بە ئیسرائیل و هاوردەکردنی ئەو کاڵایەنە لە ئیسرائیلەوە، کە پێشتر حکومەت جێبەجێی دەکرد، دەبێتە یاسا و حکومەتەکان پێیەوە پابەند دەبن.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە مانگی ڕابردوو لەلایەن پێدرۆ سانچێز، سەرۆکی حکومەتەوە پێشکەش کرابوو و بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە "جینۆساید لە غەززە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتا بڕیاربوو ڕۆژی 7-10-2025 دەنگدانەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند دەنگدانەکە ڕۆژێک دواخراوە بۆ ئەوەی هاوکات نەبێت لەگەڵ یادی دوو ساڵەی هێرشەکەی حەماس لە 7-10-2023.
باکگراوند: حکومەتی ئیسپانیا ڕەخنەگرێکی دیاری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەیە و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیلی لەو کەرتە بە جینۆساید ناساندووە. هەروەها دانی بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا ناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





