سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: ئەردۆغان بڕیاری دا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

هەواڵی خێرای ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکی تورکیا بڕیار دراوە قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا هەڵبگیرێن.
چیرۆكی سەرەكی: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9-10-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا كۆبووه‌وه. پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بوارەكانی هاریكاریی هاوبەشی توركیا و هەرێمی كوردستان، دۆخی گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريا، تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات دهكهينهوه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
لە ڕاگەیێنراوەکە ئەوەش هاتووە: ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پتهوهكانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
باکگراوند: تورکیا لە ڕۆژی 3ـی نیسانی 2023 بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەموو فڕۆکەخانەکانی تورکیای دەرکرد. دواینجار ڕۆژی 6-10-2025 حکومەتی تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ڕۆژی 6-1-2026 درێژکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






