
دیمەنی هەڵبژاردەی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمشەو عێراق یەکێک لە چارەنووسازترین یارییەکانی دەکات، لە پاشکۆی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە، شەش یاریزانی کورد لەنێو ڕیزی بانگێشتکراوەکانن، ئامانجیانە دوای 40 ساڵ جارێکی دیکە عێراق بگەیێنن بە مۆندیال.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:30 خولەک بە کاتی هەولێر لە جەددەی پایتەختی سعودییە، عێراق بۆ بڕینی نیوەی ڕێگا بەرەو مۆندیالی 2026 و ئیندۆنیزیاش بۆ قەرەبووی کردنەوەی شکستی یاریی یەکەم و زیندوو هێشتنەوەی خەونی گەیشتن بەو پاڵەوانیەتی مۆندیال بەیەک دەگەن.
زانیاریی زیاتر: یاریی یەکەم سعودییە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئیندۆنیزیا بردەوە، ئەم یارییە جگە لە بردنەوە بەهەموو ئەگەرێکی دیکە ئەرکی شێرەکانی ڕافیدەین قوورس دەکات، عێراق دەبێت ئەمشەو بە جیاوازی دوو گۆڵ لە ئیندۆنوزیا بباتەوە، یاریی داهاتووش کە 14ـی ئەم مانگە دەکرێت، لەگەڵ سعودییە بباتەوە یان یەکسان بێت، ئینجا دێتە پلەی یەکەم و سەردەکەوێت.
ئەمەش بزانە: لە نێو لیستی یاریزاناندا شەش یاریزانی کورد هەن، کە هەر یەک لە ئاکام هاشم، شێرکۆ کەریم، یوسف ئەمین، مارکۆ فەرەج، مێرخاس دۆسکی و ئوسامە ڕەشید لەخۆدەگرێت، بە ئەگەری زۆرەوە بەشێکی زۆریان لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: شەش هەڵبژاردەی ئاسیا کە پاشکۆی پاڵاوتن دەکەن بەسەر دوو کۆمەڵەی سێ هەڵبژاردەیی دابەشکراون، یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ مۆندیال، دووەمی هەردوو کۆمەڵە یارییەکی یەکلایکەرەوە دەکەن، براوەیان بەرامبەر پاشکۆی کیشوەرێکی دیکە یاریی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
29 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






