سەرۆکوەزیرانی کوردستان: سەڵاحەددینی ئەیوبی ڕۆڵی لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر هەبووە
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پەیمانگای ئەزهەر
ئاڤا نیوز
سەرکوەزیرانی کوردستان لە کاتی دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی پەیمانگای ئەزهەر و بەشداری لە دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمی پێشنوێژ و وتارخوێنان وتی، پەیوەندی نێوان ئەزهەر و میسر و کورد زۆر لە مێژە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرکردە سەڵاحەددینی ئەیوبی.
وێنە گەورەکە: پەیمانگای ئەزهەر سەر بە زانکۆی ئەزهەری میسرە و ساڵانە دەیان خوێندکار لەو پەیمانگایە دەردەچن، ساڵی 2008 لە هەولێر دامەزراوە و یەکەم پەیمانگای ئەزهەرە لەسەر ئاستی عێراق. ئەمڕۆ بەردی بناغەی باڵەخانەکەی دانرا.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکە وتی، مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەبووە. هەروەها لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردیدا ڕۆڵێکی کارایان هەبووە. بەشێکی زۆری سەرکرد و ڕێبەران و شاعیرانی کورد، مامۆستا و زانای ئاینی ئیسلام بوون. ڕۆڵیکی کارایان لە پرسە نیشتمانیییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاینی و ڕووبەڕووبونەوەی بیری توندڕەوی هەبووە. ڕێز و پێزانیمان بۆ مامۆستایانی ئاینی هەیە. کە ڕۆڵیان هەبووە لە برەودان بە کلتووری بەیەکەوە ژیان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە وتارەکەی ئەمانەشی وت:
- هیوادارم ئەم پەیمانگایە ببێتە هاندەر بۆ پێگەیاندنی زانای ئاینی بە گیانی میانڕەوی کە زانکۆی ئەزهەر لە جیهانی ئییسلامی پێی ناسراوە.
- پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوان ئەزهەر و میسر و کوردستان هەیە، هەر لە سەردەمی سەرکردەی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبی ژمارەیەکی زۆری کورد ڕوویان لە میسر کرد. لەوێ نیشتەجێ بوون و کەسایەتی بەناوبانگ و شاعیری گەورەیان لێ هەڵکەوت.
- 127 ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لە قاهیرە دەرچوو.
- سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕۆڵی لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر هەبووە.
- لە زانکۆی ئەزهەر شوێن بۆ قوتابیانی کورد هەبووە.
- ڕوو لە مامۆستایانی ئاینی دەکەم و پێتان دەڵێم سوپاس بۆ پشوو درێژییان بۆ ئەو زەحمەتیانەی بینیتان، جێگا دەستتان دیارە لە هەموو شۆڕشەکان، هاوشانی پێشمەرگە دژی ستەم وەستاونەتەوە.
- ڕوو لە مامۆستایانی ئاینی گەنج دەکەم بەردەوام بن لەسەر پەیامی میانڕەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






