ئاڤای خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ داواکاری وەرگرتنی زەوی فەرمانبەرانی بەردەڕەش دەکات
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی بەشێک لە زەوییەکانی سنووری بەردەڕەش ئەوانەی بۆ فەرمانبەران دیاریکراوە کوژانەوەی لە زەوی کشتوکاڵییەوە بۆ نەکراوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە سوودی لێوەربگرێت، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانبەرانی سنووری بەردەڕەش داواکارییان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی دابینکردنی زەوی لە سنووری ناوچەکانی خۆیان، دەڵێن بەهۆی نە کوژانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە لە پڕۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند بین.
لێدوانی فەرمی: بڕوا فایەق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە کە هەمووان زەوییان پێ دەدرێت، کارکردن لەسەر کوژانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکان و قەرەبووکردنەوەی جووتیاران بەردەوامە، گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی، لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئاسانکاری زۆر کراوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات زەوی ئامادە بکرێت و دابەش بکرێت،
- تائێستا چوار هەزار و 500 کەس لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، فەرمانبەرانی ناحیەکان و شاروچکەکانیش ناویان لە شارەوانییەکانیانی خۆیان دێتەوە، هەر فەرمانبەرێك ئەگەر لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی زەوی هەبێت پێ دەدرێت، بەڵام ئەگەر لەوێ زەوی نەبوو لە ناوچەیەکی دیکە زەوی پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
29 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






