
ژمارەیەک دەرچووی پۆلی 12 لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی ڕاگەیاند، قوتابیانی وەرگیراو ماوەی 12 ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەن و دەست بە دەوام بکەن، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو سەرجەم دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی خوێندنی باڵا 65 هەزار 476 کورسی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو تەرخانکردبوو، 97٪ـی دەرچووانی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، ئەو 3٪یە بەهۆی ئەوەی بژاردەکانیان لە نمرەکانیان بەرزتر بووە، بۆیە ناویان نەهاتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. خەتاب ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "45 هەزار و 717 دەرچووی ئەمساڵ و هەشت هەزار و 561 دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو کە کۆی گشتی 54 هەزار و 278 پێشکەشکار دەکات لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراون.
سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمانەشی گوت:
ـــ هەزار و 387 قوتابی بەهۆی کەمی نمرەکەیان وەرنەگیراون، 14 هەزار و 731 کورسی بە بەتاڵی ماوەتەوە بەسەر ئەو قوتابیانە دابەش دەکرێن کە وەرنەگیراون.
ـــ هەزار و 368 قوتابی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەردەگیرێن و لە دوو ڕۆژی داهاتوو فۆڕمەکە کارا دەکرێت.
ــ 26-10-2025 دەوامی فەرمی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکات و دەبێت پێش ئەو وادەیە قوتابیان مامەڵەی وەرگرتنیان تەواو بکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: لەماوەی کابینەی نۆیەم، سەرجەم قوتابیان وەرگیراون، ساڵانە ڕێژەی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەمشێوەیە بووە:
ساڵی 2019 – 2020: 41 هەزار و 833 قوتابی
ساڵی 2020 – 2021: 49 هەزار و 496 قوتابی
ساڵی 2021-2022: 47 هەزار و 746 قوتابی
ساڵی 2022-2023: 41 هەزار و 253 قوتابی
ساڵی 2023 – 2024: 53 هەزار و 79 قوتابی
ساڵی 2024 – 2025: 51 هەزار و 579 قوتابی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






