
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 14-10-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
ڕاگەییێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کوبوونەوەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وتوویەتی، خوازیاری ئەوەین باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان، قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی بەشە بودجەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتيی عێراقدا. هاوکات وتوویەتی، "هیوادارین ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا".
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی فەرەنسا دەستخۆشی پڕۆژە چاکسازییەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و ستایشی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت بە ژینگەپارێزی کرد. هەروەها باسی لە سەردانی چاوەڕوانکراوی ئیمانوێل ماکرۆن-ی سەرۆککۆماری فەرەنسای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی دوازدەی ئەمساڵدا کرد.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






