
وێنەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەگەڵ ئاڵای تورکیا و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی تورکیا لەبەرامبەر هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی سێ مەرج بۆ یەکێتی دادەنێت و یەکێکیان ڕاگرتنی هاوکاریی دارایی و چەکدارییە بۆ پارتە کوردییەکانی تورکیا و سووریا.
وێنە گەورەکە؛ پاش زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان، تورکیا بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی) دا. ئەم هەنگاوە وەک نیشانەیەک بۆ باشبوونەوەیەکی بەرچاو لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لێکدەدرێتەوە، کە پێشتر بە هاوکاریکردنی پەکەکە تۆمەتبار دەکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو؛ سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی (العالم الجديد)ی ڕاگەیاند، نزیکبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی، وای لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کردووە، داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات نێوەندگیری بکات بۆ باشترکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە تورکیا سێ مەرجی هەیە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکە:
یەکەم؛ تورکیا مەرجی داناوە بۆ ڕاگرتنی هەر جۆرە هاوکارییەکی دارایی و چەکداری بۆ پارتە کوردییەکانی تورکیا و سووریا، تەنیا چالاکیی سیاسی قبوڵە.
دووەم؛ داوا کراوە ڕێگە بە کۆمپانیا تورکییەکان بدرێت بە ئازادی کار بکەن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بەتایبەت لە سلێمانی و هەڵەبجە.
سێیەم؛ تورکیا داوای کردووە مافی تەواوی پێکهاتەی تورکمان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، لەوانەش کەرکووک، دابین بکرێت.
هەروەها؛ سەرچاوەکانی ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پەیامی پێگەیشتووە سەبارەت بە پێویستی دوورکەوتنەوە لە میحوەری ئێران و کرانەوە بە ڕووی تورکیا و وڵاتانی کەنداو.
زانیاریی بەدەستهاتوو؛ بەگوتەی ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆککوەزیرانی کوردستان، لەناو یەکێتیدا سەرپەرشتیی هەوڵەکان دەکات بۆ باشترکردنەوەی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی لەگەڵ تورکیا و دوورکەوتنەوە لە میحوەری ئێران.
لەلایەکی دیکە؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە هێڵی ئاسمانی تورکی، یەحیا ئۆستۆن، لە 9ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاندبوو کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بە زوویی دەستپێدەکەنەوە، بە تێکڕای حەوت گەشت لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





