ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپرسییەک، ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سەنتەری شارەکە بە پاکترین ناوچەی گەشتیاریی بۆ هاوینی ئەمساڵ دەستنیشانکران.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی "ڕاما ئێجێنسی" لە ڕێککەوتی 17-9-2025 تاوەکو 19-9-2025، هەزار و 200 فۆرمی بۆ دەستنیشانکردنی پاکوخاوێنترین ناوچەی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان، لە 12 ناوچەی گەشتیاری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەسەر گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە دابەش کرد، بەپێی ئەم ڕاپرسییە، زاخۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاما ئەجێنسی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشکەوتنی زاخۆ لە بواری گەشتیاریدا تەنها لە دروستکردنی شوێنی گەشتیاری و خزمەتگوزاریدا قەتیس نەماوە، بەڵکو لە ڕووی پاکوخاوێنییەوە بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و لە نوێترین ڕاپرسییشدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
باس لەوەش دەکات، زاخۆ توانیویەتی ڕێژەی 93.9%ی ڕەزامەندیی گەشتیاران سەبارەت بە پاکوخاوێنی بەدەستبهێنێت و پلەی یەکەمی گرتووە، هەروەها بەرزترین ئاستی لە ڕاکێشانی ئەو گەشتیارانەدا تۆمار کردووە کە بۆ یەکەمجار سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: دوای زاخۆ، دهۆک و ئامێدی پلەکانی دووەم و سێیەمیان بە دەستهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپرسییەکە، فۆرم لە "هەولێر، سلێمانی، دهۆک، سۆران، زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، شەقڵاوە، ڕاپەرین، دووکان، ئەحمەد ئاوا و هەورامان" دابەشکراوە، شوێنەکان لەڕووی پاکوخاوێنییەوە بەم شێوەیە ڕیزبەند کراون:
زاخۆ: بەڕێژەی 93.9%
دهۆک: بە ڕێژی 91.8%
ئامێدی: بەڕێژەی 90%
سلێمانی: بە ڕێژەی 85.9%
هەولێر: بەڕێژەی 70.8%
دووکان: بەڕێژەی 66%
ئاکرێ: بەڕێژەی 65%
شەقڵاوە: بە ڕێژەی 63.2%
سۆران: بە ڕێژەی 53.3%
هەورامان: بە ڕێژەی 50.5%
ئەحمەد ئاوا: بە ڕێژەی 38.1%
ئیدارەی ڕاپەڕین: بە ڕێژەی 38%
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ڕاپرسییەکە، هۆکاری هاتنی گەشتیاران بۆ زاخۆ بۆ سێ پێوەر دەگەڕێتەوە کە ئەمانەن: "پاکوخاوێنە، سرووشتێکی جوانی هەیە، شوێنێکی مێژوویی و کولتووری هەیە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






