ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک ماڵ لە گوندێکی سنووری بەردەڕەش بەهۆی خراپی ڕێگاکەیان گوندەکە چۆڵ دەکەن
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندێکی سنووری قەزای بەردەڕەش نزیکەی 13 ساڵە بەدەست خراپی ڕێگای گوندەکەیان دەناڵێنن و دەڵێن، بەو هۆیەوە نزیکەی 30 ماڵ گوندەکەیان جێهێشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: گوندی هەنجیرۆک لە ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، نزیکەی 100 ماڵ دەبن، ڕێگای گوندەکەیان زۆر خراپە و بە وتەی خەڵکەکە، لە وەرزی زستاندا بەهۆی بارانبارینەوە بە تەواوی پەکی دەکەوێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: وریا ئەحمەد مەجید، هاووڵاتییەکی گوندەکەیە، دەڵێت، لە ساڵی 2013 ڕێگاکە بە تەندەر کرا و درا بە بەڵێندەرێک، بەڵام ڕێگاکە تەنیا 5%ی کرا و بەڵێندەرەکە جێیهێشت.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژە بەوەش دەکات، ڕێگاکە زۆر خراپە و لەوەرزی زستاندا بەهۆی بارانبارین بە تەواوی پەکی دەکەوێت، بە تایبەت بۆ جووتیارانی گوندەکە کە ناتوانن کاری ڕۆژانەیان ڕاپەڕێنن. دەشڵێت، گوندەکەمان نزیکەی 100 ماڵ دەبن، بەڵام بەهۆی خراپی ڕێگاکە نزیکەی 30 ماڵ گوندکەیان جێهێشتووە.
لێدوانی فەرمی: تەحسین عیسمەت قادر، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشتر ڕێگاکە لەسەر بودجەی پترۆ دۆلار بە تەندەر کرا، بەڵام دوای ئەوەی کێشە کەوتە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، سەبارەت بە پرسی نەوت، بودجەی پترۆ دۆلارەکە لەلایەن بەغدا ڕاگیرا، بۆیە ڕێگاکە تەواو نەکرا.
ئاماژە بەوەش دەکات، ناتوانن پرۆژەیەکی دیکە بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە بەرز بکەنەوە، "چونکە ئەگەری هەیە بەڵێندەرەکە سکاڵامان لەسەر تۆمار بکات، بەڵام لە هەوڵەکانیشمان بەردەوامین، بۆئەوەی دەست لەسەر پرۆژەکە هەڵبگرێت، تاوەکو بتوانین لە بودجەی گەشەپێدان یان لە بودجەی تایبەت پێشکەشی بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەگەڵ بەڵێندەرەکە و پارێزگای دهۆک لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین، بەڵێندەرەکە تاوەکو ئێستا ڕەزامەند نەبووە کە دەست لەسەر پرۆژەکە هەڵبگرێت، چونکەی پارەی تێدا ماوە، بەڵام ئومێدمان هەیە کێشەکە چارەسەر ببێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






