
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دوای دانانی بەردی بناغەی سەنتەری زانست لە هەولێر داوای لە کەسانی بەهرەمەند و داهێنەر کرد، "لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم سەنتەرەوە پەرە بە بیرۆکە و توێژینەوەکانیان بدەن و بیکەنە ناوەندێکی گرنگی داهێنان".
چیرۆکی سەرەکی؛ پرۆژەکە سەنتەرێکی حکومییە و ناوی زانستە، سەر بە پەیمانگای داهێنان و نوێگەری کوردستانە- کەی ئای ئای. دەکەوێتە لەسەر شەقامی 150 مەتری لەنێوان کەسنەزان و ڕێگای پیرمام لە هەولێر. لەسەر ڕووبەی 200 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت بە سێ قۆناغ. پڕۆژەکە هەمەجۆرە و لە شێوەی پارکە، دیزاینەکەی زۆر سەرنجڕاکێشە، سێ باڵەخانەی گەورەی تێدایە لە شێوەی شاخ، هەریەکەیان سەربەخۆن و هاوشێوەی زنجیرە چیا خۆیان دەنوێنن، گرد و ڕووبار و سەوزاییەکی فراوانیشی تیا دەبێت.
ناوەندی توێژینەوە، تاقیگە، ئۆفیسی کارکردن، پێشانگا، هۆڵی گەورە بۆ سمینار و کۆنفرانس، ڕێستۆرانت، هۆڵی وەرزش، مەلەوانگە، مارکێت، شوێنی ڕاهێنان، شووققە، باخچەی دڵڕفێن و گەراجی تیایە، شوێنی داهێنانە.
زانیاریی زیاتر؛ لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش ئەم جۆرە پارکانە وەک ناوچەیەکی تایبەت بۆ داهێنان و پەرەپێدانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا دروستکراون.
سەنتەرەکە چەند کارێکی دەبێت لەوانە:
٠ کۆکردنەوەی داهێنەران و بەهرەمەندان و پسپۆڕان لە کوردستان و ناوچەکە.
٠ پشتگیریکردنی ئەو بزنسانەی لەسەر بنەمای داهێنان دامەزراون و ئاستێکی بەرزیان هەیە.
٠ دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ ناوەند و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بەمەبەستی کار و داهێنانی هاوبەش.
٠ پەیوەندی و کاری هاوبەش لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگە و ڕێکخراوەکانی کوردستان، ئەوانەی توانای بەرهەمهێنانیان هەیە.
٠ئەنجامدانی توێژینەوە بە پراکتیکی.
٠ڕەخساندنی دەرفەتی جۆراوجۆری کارکردن بۆ گەنجان.
لێدوانی فەرمی؛ مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغە گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: لە زۆر بوار و سێکتەری جیاواز وەبەرهێنانی زۆرمان کردووە، ئەمجارە وەبەرهێنان لە هزر و بیری گەنجان دەکەین کە گەورەترین سەرمایەی ولاتەکەمانن، ئومێدێکی یەکجار زۆرم هەیە ئەم پرۆژەیە دەبێتە پرۆژەیەکی زۆر گەورە بۆ خزمەتکردن و پێشخستنی کوردستان.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە وەسفی گەنجانی کوردستاندا گوتی: گەنجی بەهرەمەندمان زۆرە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی نەبوونی دەرفەت و شوێنی گونجاو بە پەرەپێدانی توانا و بەهرەکانیان نەتوانراوە وەکو پێویست سوود لە بیرۆکە و داهێنانەکانیان وەربگیرێت، داوا لە کەسانی بەهرەمەند و داهێنەر دەکەین، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم سەنتەرەوە پەرە بە بیرۆکە و توێژینەوەکانیان بدەن و بیکەنە ناوەندێکی گرنگی داهێنان.
لەلایەکی دیکە: مەسرور بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی و حکومەتی بۆ سەنتەرەکە راگەیاند، لە کۆتایی گوتارەکەشیدا گوتی: دەمانەوێت کوردستان ببێتە ئەو شوێنەی گەنجەکانمان لێرە بتوانن بیرۆکەکانیان بکەن بە پرۆژە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





