
سەفا مەشهەدانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە سەفا مەشهەدانی، کاندیدی سوننە و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، لە ڕووداوێکی تیرۆرستییدا کوژرا. مەشهەدانی کە کاندیدی هاوپەیمانی سیادە بوو بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەست دا و سێ پاسەوانیشی بە سەختی بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانییەوە تەقیوەتەوە، کە بووەتە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەکە. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک چەکدار بۆمبەکەیان بە ئۆتۆمبێلەکەوە لکاندووە و لە نزیک ماڵەکەی تەقاندوویانەتەوە. یەکێک لە سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایگەیاندووە کە مەشهەدانی یەکسەر گیانی لەدەست نەداوە و بە سەختی بریندار بووە. پاسەوانەکانی ویستوویانە لە ناو ئاگرەکەدا ڕزگاری بکەن، بەڵام مەشهەدانی خۆی پێی وتوون وازی لێ بهێنن و خۆیان ڕزگار بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گومان دەکرێت بۆمبەکە دوێنی شەو لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لکێندرابێت کە مەشهەدانی لەگەڵ چوار هاوڕێیدا لە کافتریایەک سەیری یاری نێوان عێراق و سعودییەیان کردووە. بۆمبەکە لە ژێر کوشنی دووەمی ئۆتۆمبێلەکەدا دانراوە. تەرمی مەشهەدانی پاش ڕووداوەکە بە تەواوی سووتاوە و پارچە پارچە بووە.
زانیاریی زیاتر: کەس و کاری سەفا مەشهەدانی، لایەنی سیاسی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی. مەشهەدانی یەکێک بوو لەو کاندیدانەی کە لە چاوپێکەوتن و لێدوانەکانیدا بەردەوام دژی میلیشیا شیعەکان قسەی دەکرد، بەتایبەتی ئەوانەی دەستیان هەیە لە کوشتن و کۆچپێکردنی خەڵکی سوننە لە ناوچەکانی خۆیان، بەتایبەت لە جرف سەخر لە بابل.
جرف سەخر ناوچەیەکی سوننەنشینە کە لەدوای هاتنی داعشەوە لەلایەن میلیشیا شیعەکان و بەتایبەتی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا داگیر کراوە و ڕێگە بە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە نادەن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. باس لەوە دەکرێت کە کارگەی دروستکردنی درۆن و مووشەکی تێدا دروست کراوە و کۆگایەکی زۆری چەکی ئەو گرووپانەی تێدایە، کە پێشتر ئەمریکا بۆردوومانی کردوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەندێک پێیان وایە هۆکاری تیرۆرکردنی مەشهەدانی بۆ ئەو قسانەی دەگەڕێتەوە کە دژی ئەم میلیشیا شیعانە کردوویەتی. پێشتر، سەفا مەشهەدانی سکاڵای یاساییشی لەسەر مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری گرووپە شیعەکان، تۆمار کردبوو بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە قەزای تارمییە، کە دەکەوێتە 40 کیلۆمەتر لە باکووری بەغدا و دانیشتووانەکەی سوننەن، زێدی سەفا مەشهەدانی بوو. چەند کاتژمێرێک پێش کوشتنی، لە تارمییە بوو و بەڵێنی بە خەڵکەکە دابوو بۆ باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری ناوچەکە کار بکات.
لە دوا چاوپێکەوتنیشیدا لەگەڵ کەناڵی فەلووجە، مەشهەدانی ڕایگەیاندبوو: "ڕێگە نادەین میلیشیاکان تارمیەش بکەن بە جرف سەخرێکی تر."
ئەمە یەکەم هەوڵی کوشتنی مەشهەدانی نەبوو، ساڵی 2021 ـیش داعش هەوڵی دابوو تیرۆری بکات بە دانانی بۆمبێک، بەڵام لەو کاتەدا ڕزگاری ببوو.
تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و زۆرێک لە چاودێران و هاووڵاتییان پێیان وایە کە ئەم ڕووداوە نیشانەی ئەوەیە کە بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا "درۆی گەورەیە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





