
گوستاڤۆ پیترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا. وێنە؛ ئاژانسە جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا، سەرۆکی کۆڵۆمبیا داوای ناردنی زێڕی دەستبەسەرداگیراوی تۆڕەکانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ غەززە دەکات و پێشنیازی پێکهێنانی سوپایەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو ساڵی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، جگە لە کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس، بەشی هەرە زۆری کەرتەکە بە تەواوەتی وێرانبووە و خەڵکەکەشی ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن.
پەیامی فەرمی: گوستاڤۆ پیترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "فەرمانم دا بە ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی سەروەت و سامان کە ئەو زێڕەی لە تۆڕەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە، بنێرێت بۆ دابینکردنی خەرجی چارەسەری منداڵە بریندارەکانی غەززە."
لە هەمان کاتدا: ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە وڵاتەکەی پڕۆژە بڕیارێک پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ پێکهێنانی سوپایەکی نێودەوڵەتی، کە ئەرکی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دڵنیابوون لە ئاسایش و سەقامگیریی کەرتەکە لە دوای جەنگ بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە چوارچێوەی پشتگیریکردنی کۆڵۆمبیا بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دێت.
لە بەرامبەردا: ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی سەروەت و سامان، سەر بە وەزارەتی دارایی کۆڵۆمبیا، دووپاتی کردەوە کە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە میکانیزمە یاسایی و هونەرییەکان کردووە بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی وڵات، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوونە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کۆڵۆمبیادایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






