دوای چاوپێکەوتنی قوتابییەک لەگەڵ ئاڤا وەزیری پەروەردە پشتیوانی بۆ دەربڕی
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە لەڕێی ئاڤاوە دڵنیایی بەو قوتابیە دەدات كە كۆنمرەی بەرزی لە پۆلی دوازدە بەدەستهێناوە و، ناوی لە كۆلێژی پزیشكی گشتیی زانكۆی كۆیە گەڕاوەتەوە؛ بەڵێن دەدات وەك برای خۆی پشتیوانی بكات. هاوكات یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتیی كوردستان، كۆی تێچووی ساڵانی خوێندنی بۆ دابین دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئاڤا میدیا چیرۆكی سەرنجڕاكێش و تراژیدی قوتابییەكی پۆلی دوازدە لە گوندی شێنێ لە سنووری قەزای پشدەر، بڵاوكردەوە كە سەرەڕای كەمدەرامەتی و سەختی ژیانی، كۆنمرەی بەرزی بەدەستهێنا و ناوی لە كۆلێژی پزیشكی گشتیی زانكۆی كۆیە گەڕایەوە.
چی ڕوویدا: لەبارەی ڕەوێن هەمزە، وەها بڵاوكرایەوە كە بەهۆی كەمدەرامەتیەوە ناتوانێت خۆی لە زانكۆی كۆیە تۆماربكات و دەست بە مامەڵەكانی وەرگرتن بكات، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ڕاستەوخۆ هاتە سەر هێڵ و لەڕێگای ئاڤاوە بەڵێن دەدات، پشتیوانی لەو لاوە زیرەك و لێهاتووە بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوێن ڕۆژانە لە گوندی شێنێ بە ماتۆڕسكیل، مەودای 30 كیلۆمەتری بڕیوە بۆ ئەوەی بگاتە قوتابخانەكەی، بە سەرما و گەرما هاتووچۆی كردووە. ئەو لە خانەوادەیەكی كەمدەرامەت لەنێو خانووێكی گڵی دوورە دەستی گوندی شێنێ، لەگەڵ خێزانێكی كەمدەرامەتی شەش كەسی دەژی، جگە لەوەی ڕۆژانە شەش بۆ حەوت كاتژمێر سەرقاڵی خوێندن بووە، زۆربەی ڕۆژەكانیش چووەتە كرێكاری و ڕۆژ هەبووە لە كاتژمێر پێنجی بەیانی تاوەكوو دوازدەی شەو كاری كردووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەژێر بابەتی بڵاوكراوەی ئەو قوتابیە لە سۆشیال میدیای ئاڤا، كۆمێنتێكی نووسیوە و دەڵێت: "تەلەفۆنم بۆ کرد، قسەم لەگەڵ کرد و پێم وت ئەوەی پێویستە من بۆی دەکەم و دڵنیاییم پێدا کە نیگەران و دوودڵ نەبێت و بچێت لە زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی گشتی، خۆی تۆماربکات و مامەڵەکانی بکات، وەک برای خۆی لە خزمەتی دەبم."
لەلایەكی دیكەوە: یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، كۆی تێچووی ساڵانی خوێندنی ئەم قوتابیە لە كۆلێژی پزیشكی دابین دەکات، دوای ئەوەی بە باری سەختی ژیانی زانرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






