
دیمەنی پاسەپۆرت و ئاڵای فینلەندا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی فینلەندا لەڕێگای پڕۆژەیاسایەک دەیەوێت مەرجەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی تووندتر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی فینلەندا بە 103 دەنگی بەڵێ، بەرامبەر بە 58 دەنگی نەخێر پڕۆژەیاسای حکومەتی بۆ هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی یاسای ڕەگەزنامە پەسەندکرد کە بە هۆیەوە پێدانی مافی ڕەگەزنامە تووندتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی هەموارەکە پێدانی ڕەگەزنامە مەرجدار دەکرێت بە چەند مەرجێکی وەک دەستپاکی و بوونی سەرچاوەی دارایی شایستە. هاوکات ئەنجامدانی تاوان کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی داواکاریی وەرگرتنی ڕەگەزنامە دەبێت. هەروەها لەم پڕۆسەیەدا بایەخێکی زۆر بە ڕەچاوکردنی ئاسایشی نیشتیمانی دەدرێت.
هەر بە گوێرەی هەموارەکە بەرپرسیارێتی و پابەندیی کەسەکان لە دوای وەرگرتنی ڕەگەزنامە زیاتر دەبێت. هەروەک چۆن ئەگەر کەسێک زانیاریی هەڵەی دابێت لە کاتی داواکردنی ڕەگەزنامە یان تاوانی لە دژ بەرژەوەندییە باڵاکانی فینلەندا ئەنجام دابێت، ئەوا ڕەگەزنامەکەی لەدەست دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فینلەندا ڕەگەزنامە لە ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە و بە ئەنجامدانی تاوانی تیرۆر، ناپاکی یان ناپاکیی گەورە تاوانبار کراون و لانیکەم دوو ساڵ سزا دراون، کە پێشتر پێنج ساڵ بوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





