بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
- ببینە و ببیستە
- 18 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بۆیەکەمجار لە بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش لێی پەرەپێدانی زیاتری كەرتی گەشتیاری و كشتوكاڵییە لە هەرێمی كوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی یەکشەممە 19-10-2025، بە بەشداریی دەیان جووتیاری هەرێمی کوردستان، گەورەترین فێستیڤاڵی پایزە لە سنووری هەولێر ئەنجام دەدرێت و هاووڵاتییان بۆ پشتگیری لە ساغکردنەوە و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی دەتوانن سەردانی بکەن، هاوکات کاتێکی خۆش لە سرووشتی جوانی ناوچەکە بەسەرببەن.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەنداوی گۆمەسپان و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ماستەرپلانێکی گەشتیاری بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئامادە کراوە تاوەکوو دەورووبەری بەنداوی گۆمەسپان ببێتە ناوەندێکی گەشتیاریی گرنگ.
- چاوەڕوان دەکەین لە ماوەی ئەم پێنج ڕۆژەی فێستیڤاڵەکە، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و بیانیش سەردانی ناوچەکە بکەن.
- ماستەرپلانی گەشتیاریی بەنداوی گۆمەسپان کەمتر لە سێ ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت، کە چەندین پڕۆژەی گەشتیاری ناوازە لەخۆ دەگرێت لەوانە؛ ڕێستۆرانت، شوێنی مانەوە، کافتریا و کەپری گەشتیار.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکیی فێستڤاڵەکەیە، کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






