
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
ساڵێک بەسەر هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لەسەر یەکلایکردنەوەی پۆستەکان ڕێکنەکەوتوون، پارتی چەند پێشنیازێک بۆ یەکێتی دەکات و دوایین دەرفەتی پێدەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆی 100 کورسی، 95 کورسی گشتی و 5 کورسی کۆتا، پارتی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی 7 کورسی، ڕەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەری سێ کورسی، بەرەی گەل دوو کورسی، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان یەک کورسی و گۆڕان یەک کورسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2-12-2024 یەکەم دانیشتن کرا، لەو دانیشتنەدا بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان 16 پەرلەمانتار لە یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی دانیشتنەکە تەواو نەکرا، تاوەکو ئێستاش دانیشتن بە کراوەیی ماوەتەوە و بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵەبژێردراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر بەرنامەی حکومەت ڕێککەوتوون، پارتی تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەرفەتی بە یەکێتی داوە و کۆمەڵێک پێشنیازی بۆ کردوون، کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی هەرێم و چەند وەزارەتێکی سیادی وەکو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە و چەند وەزارەتێکی دیکەی خزمەتگوزاری، ئەگەر تا ئەو وادەیە یەکێتی نەیەتە نێو حکومەت ئەوا پارتی ڕێگەی دووەم دەگرێتە بەر، کە دەتوانێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و پێکهاتەکان کابینەی نوێی حکومەت ڕابگەیێنن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی شەممە سەرۆک بارزانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینییەکانی دیکەی کوردستان کۆبووەوە وتی "ئومێدەوارین حکومەتی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبێت و کاری جیدیش بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






