ئاڤا نیوز
کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی "دکتۆر چۆمان عەبدولخالق" و بە بەکارهێنانی وێنەی پزیشکێکی بیانی، خۆی وەک پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میز و میزەڕۆ و پرۆستات ناساندووە و ژمارەیەک هاونیشتمانی هەڵخەڵەتاندووە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەم کەسە کە هیچ پەیوەندییەکی بە بواری پزیشکییەوە نییە، پەیجێکی کارای لە فەیسبووک و تۆڕەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی دامەزراندووە و بە شێوەیەکی بەردەوام پۆستەکانی سپۆنسەر دەکات (پارەیان لێدەدات) تا بگاتە زۆرترین ژمارەی خەڵک. ناوبراو تەنانەت ڤیدیۆیەکی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد (AI)ی بڵاوکردۆتەوە کە دەنگی خۆی خراوەتە سەر، بۆ ئەوەی زیاتر متمانەی خەڵک بەدەستبهێنێت.
یەکێک لەو کەسانەی لەلایەن ئەو "دکتۆرە ساختەیەوە" فێڵی لێکراوە، هاووڵاتییەکە لە شارۆچکەی هەریر، کە پەیوەندیی بە عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا نیوزەوە کردووە و ڕایگەیاندووە: "دەرمانێکم لێی کڕی بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نەبوو، کاتێکیش دووبارە تەلەفۆنم بۆ کردەوە، کۆمەڵێک جنێوی پێدام."
دوای بەدواداچوونی پەیامنێرمان، دەرکەوتووە کە لە هەرێمی کوردستان هیچ پزیشکێک بە ناوی "چۆمان عەبدولخالق" بوونی نییە و هەژمارەکە بە تەواوی ساختەیە.
لێدوانی فەرمی؛ لەم بارەیەوە، دکتۆر ڕەسوول عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشدارییەکی توند دەداتە هاووڵاتییان و ڕایدەگەیەنێت: "هیچ پزیشکێک بەم ناوەوە تۆمار نەکراوە و پەیجەکە ساختەیە. هاووڵاتییان نابێت بە هیچ شێوەیەک دەرمان بە شێوەی ئۆنڵاین بکڕن."
ناوبراو وتیشی: "دیاردەیەک دروست بووە کە چەندین پەیج بە ناوی پزیشک و نۆرینگەی جیاوازەوە دەرمانی نایاسایی دەفرۆشن و وێنەی پزیشکی بیانی بەکاردەهێنن بۆ چەواشەکردنی خەڵک."
بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون دوو پەیجی ساختەی دیکەشی ئاشکرا کرد بە ناوەکانی "نۆرینگەی دکتۆر ئەحمەد سیروان" و "دکتۆر عەبدوڵڵا" و داوای لە هاووڵاتییان کرد باوەڕیان پێ نەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ وەزارەتی تەندروستیی کوردستان جەختدەکاتەوە کە هاووڵاتییان دەبێت ئاگادار بن و دەرمان تەنها لە دەرمانخانە فەرمییەکان بکڕن. هەر دەرمانێکی یاسایی و باوەڕپێکراو، پێویستە ستیکەر (لەسەر)ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر بێت، بەپێچەوانەوە، دەرمانەکە نایاساییە و مەترسیی بۆ سەر تەندروستی دروست دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





