
چەکدارانی گرووپی دەستەی تەحریر شام
ئاڤا نیوز
بەریتانیا دەڵێت، هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە تەحریر شام ڕوویداوە بڕیاریانداوە ئەو گرووپە لە لیستی تیرۆر دەریبهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە ساڵی 2017 بەریتانیا گرووپی چەکداری تەحریر شامی وەک بەشێک لە قاعیدە خستبووە لیستی تیرۆرەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، بڕیارمانداوە گرووپی تەحریر شام لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان دەربهێنین، ئەم بریارەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن وەزارەتەکانمانەوە دراوە، بەم هەنگاوەش بەریتانیا پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا دروست دەکات.
بەریتانیا دەشڵێت، بڕیارەکەمان پشتگیری لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی بەریتانیا دەکات، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کۆچبەران و لەناوبردنی چەکی کیمیایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرهێنانی گرووپەکە لە لیستەکەدا، بەشێکە لە وەڵامی بەریتانیا بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی لە سووریا ڕوویانداوە لەوکاتەوەی هێزەکانی ئەحمەد شەرع ڕژێمی ئەسەدیان لە مانگی 12ی ڕابردوو ڕووخاند.
بەریتانیا جەخت لەوەشدەکاتەوە، هێشتا داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر سووریا و دەرکردنی ڕێکخراوەکە لە لیستی تیرۆر پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی سووریا دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا. دەشڵێت، پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سووریا دەکەن بۆ لەناوبردنی بەرنامەی چەکی کیمیایی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






