ئاڤای خەڵک؛ پێنج گوندی بازیان داوای چاککردنی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 21 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی پێنج گوند لە سنووری قەزای بازیان بەهۆی خراپی و نۆژەننەکردنەوەی ڕێگاوبانەکانیانەوە ڕووبەڕووی کێشە و ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە و داوا دەکەن دوای 20 ساڵ لە چاوەڕوانی، حکومەت بەدەم داواکارییەکەیانەوە بچێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ دانیشتووانی گوندەکانی ئالی گۆران، هەنجیرە، ئیبراهیم ئاوا، خاڵدان و ئالیب زاوا، لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێکیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و دەڵێن: "کێشەی هەموو کوردستانتان گەیاند و چارەسەر کرا، ئێمەش 20 ساڵە داوای چاککردنی ڕێگاوبانەکانمان دەکەین و وەڵاممان نادرێتەوە، تکایە بەهانامانەوە وەرن."
خاتوو نەجیبە، یەکێک لە دانیشتووانی گوندی هەنجیرە، وێنای سەختیی ژیانیان دەکات و دەڵێت: "لەگەڵ بارینی کەمێک باران، ڕێگاکانمان پڕ دەبن لە قوڕ و چڵپاو و چیتر بە کەڵکی هاتووچۆ نایەن. بەهۆی ئەمەوە، پاسی قوتابخانەکان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان ناتوانن هاتووچۆ بکەن، چونکە دەچەقن. ناکرێت ڕۆژانە منداڵەکانمان و خۆشمان تووشی ئەم هەموو گرفتە بین."
لێدوانی فەرمی؛ ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند کە ئاگاداری کێشەکەیانن و کاری پێویستیان بۆ کردووە.
قایمقامی بازیان وتیشی: "پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ئەو گوندانە دەرخستەی بۆ کراوە و کارەکانی بە باشی بەڕێوەچوون. ئێستا پڕۆژەکە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕەزامەندیی کۆتایین."
وتیشی: "کاتێک ڕەزامەندییەکە لە ئەنجومەنی وەزیران گەڕایەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، یەکسەر تەندەری بۆ دەکرێت و ڕەزامەندیی خەرجی بۆ وەردەگیرێت. دڵنیاتان دەکەینەوە، هەرکاتێک کارە یاساییەکان تەواو بوون، بە زووترین کات دەست دەکەین بە چاککردنی ڕێگاکەیان و کۆتایی بەم کێشە چەندین ساڵەیە دەهێنین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





