ماوەی ئەرکی سوپای تورکیا لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ 3 ساڵ درێژکرایەوە
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوی کوردستان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی تورکیا ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەسەند کرد کە تایبەت بوون بە درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سوپای وڵاتەکەی لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی 3 ساڵ. پێشتریش دەم پارتی نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو و جەختی لەوە کردبووەوە کە ئەم درێژکردنەوەیە خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، یاداشتی سەرۆکایەتی بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازانی تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی 3 ساڵ و لە لوبنانیش بۆ ماوەی 2 ساڵی دیکە درێژکردەوە.
زانیاریی زیاتر: درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی تورکیا لە لوبنان بۆ ماوەی 2 ساڵ لە چوارچێوەی هێزی کاتیی نەتەوەیەکگرتووەکانە (UNIFIL) لەو وڵاتە.
بەگوێرەی پڕۆژە یاسایەکی سەرۆکایەتیی تورکیا کە پەیوەستە بە درێژکردنەوەی ئەرکی سوپای تورکیا لە عێراق و سووریا. ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە کە پێویستیی درێژکردنەوەی ئەرکەکە دەردەخەن، لەوانە:
• بوونی هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لەسەر سنوورەکان و لەناو وڵاتدا.
• چالاکییەکانی (PKK/PYD-YPG) و داعش کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی تورکیا دەکەن.
• پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە ناوچەکە و دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییان.
• پێویستیی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان.
• لابردنی مەترسییەکان لەسەر ڕێگا بازرگانییەکان و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش پرۆسەی دەنگدانەکە ڕۆژی سێشەممە تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی داوای کردبوو، لەبری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سەربازانی تورکیا لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا نیازپاکی خۆی نیشان بدات و زەمینەی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بڕەخسێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






