دهیان قوتابی بههۆی كوردبوونیانهوه له بهغدا و دیاله وهرناگیرێن
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک قوتابی کوردی دەرچووی پۆلی شەشی ئامادەیی لە کەرکووک، لە سێ پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی لە بەغدا و پارێزگای دیالە، بەهۆی کوردبوونیانەوە ڕووبەڕووی جیاکاری و ڕەتکردنەوە بوونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە 40 قوتابی کورد ویستوویانە فۆڕمی پەیمانگاکانی تەکنیکی پزیشکی مەنسور و باب موعەزەم لە بەغدا و پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بەعقوبە لە دیالە پڕبکەنەوە، بەڵام تووشی مامەڵەیەکی ناشرین و ڕەتکردنەوە بوونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەلەند محەممەد، یەکێک لە دەرچووەکان، بە ئاڤای گوت: "کاتێک چووینە ئەوێ، واماندەزانی ڕێزمان دەگرن و کارەکانمان بۆ تەواو دەکەن، بەڵام کاتێک گەیشتین ڕێک پێچەوانە بوو. وەک دوژمن دەبینراین و کارمەندەکان وەڵامیان نەدەداینەوە. لە کۆتاییدا پێیان وتین ئێوە کوردن و کورد وەرناگرین. ئەگەریش وەرتان گرین، زمانی کوردی لە کۆنمرەی گشتی دەردەکەین بۆ ئەوەی نمرەکانمان کەم بێتەوە. مامەڵەیەکی ئەوەندە ناشرینیان لەگەڵمان کرد کە قەت لەبیری ناکەین."
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستا سەفا، نوێنەری 40 قوتابییەکە، ئاماژەی بەوەدا کە تەنانەت حیساب بۆ شەهیدانی کوردستانیش ناکرێت و نووسراوی فەرمییان بینیوە کە قوتابیانی خزمانی پلە یەکی شەهیدانی کوردستان وەکو قوتابییەکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
محەمەد ئەحمەد، یەکێکی دیکە لە قوتابییەکان، دەڵێت: "ئێمە بە نمرەی 70 تا 90 چووبووین بۆ خوێندن لە بەشە پزیشکییەکانی ئەو سێ پەیمانگایە، بەڵام وەرنەگیران، لە کاتێکدا قوتابی عەرەبیان بە نمرەی 55 وەردەگرت."
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بە ئاڤای وت، "ئاگاداری کێشەکەین و لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی. ئێمە میلاکمان سەر بە هەرێمی کوردستانە، بەڵام بڕیارەکان لە بەغداوەیە و بڕوانامەی قوتابیەکانیش لە بەغدادەوە دێت. بۆیە ئێمە بەدواداچوونی ورد دەکەین و لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر هێڵ دەبین تا چیتر ئەو کێشانە و مامەڵە ناتەندروستانە دووبارە نەبنەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





