دیمەنێک لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک، ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا کە تێیدا گەنجێک بەهۆی کێشەیەک لەسەر وەڵامنەدانەوەی سڵاو گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە کە بە دەمەقاڵێیەکی سادە دەستیپێکرد، بە تەقەکردن و کوژرانی گەنجێک و برینداربوونی براکەی کۆتایی هات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، نزیکەی کاتژمێر یەکی شەو، دوو برا بە ناوەکانی عەلی (تەمەن 17 ساڵ) و محەممەد (تەمەن 21 ساڵ) لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک چوونەتە مارکێتێکی گەڕەکەکەیان بۆ کڕینی پێداویستی. دوای ئەوەی چوونەتە ژوورەوە و سڵاویان کردووە، کەس وەڵامی سڵاوەکەیانی نەداوەتەوە.
براکان ڕوویان لە خاوەنی مارکێتەکە کردووە و وتوویانە: "سەلام، سەلامی خوایە بۆ وەڵام نادەنەوە؟" خاوەنی مارکێتەکەیش لە وەڵامدا گوتوویەتی: "برا ببورن، وەڵا سەرقاڵ بووم و ماندووشم."
چی ڕوویدا: لەو کاتەدا، کەسێکی دیکە کە لە نزیک مارکێتەکە بووە، خۆی هەڵقوتاندووەتە ناو قسەکان و وتوویەتی: "ئەم منداڵانە چین بۆ داوای لێبووردنیان لێ دەکەیت؟ وەڵامی سڵاو نادەینەوە بەهەوەس.
کابرا دەمانچەی دەرهێناوە و فیشەکی ناوە بە هەردوو براکەوە. یەکێکیان، کە عەلی بووە، هەتا گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و ئەوی تریشیان، محەممەد، بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت."
زانیاریی زیاتر: هەر لەدوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ کەسی بکوژیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





