نێردەی پووتین: کۆبوونەوەی لووتکەی پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت بەڵام لە کاتێکی دیکە
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا؛ وێنەکە ئەرشیڤە و مێژووەکەی بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە هەردووکیان لە ئەلاسکا کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ترەمپ کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ پووتین هەڵوەشاندەوە، کیریل دیمیتریڤ، نێردەی تایبەتی پووتین ئاشکرای دەکات، "دەکرێت کۆبوونەوەکە لە کاتێکی دیکەدا ئەنجام بدرێت".
چیڕۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئارەزووی خۆی بۆ ئەنجامدانی دووەم لووتکە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی دەربڕی، بریار بوو بەمزووانە لە بوداپێست کۆببنەوە، بەڵام بەڕێوەچوونی ئەم لووتکەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەیەوە.
دواجار ترەمپ وتی "هەستم نەدەکرد دەگەینە ئەو شوێنەی کە دەبێت بیگەین، بۆیە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پووتین هەڵوەشاندەوە، بەڵام لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەین".
لێدوانی فەرمی: کیریل دیمیتریڤ، نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان پووتین و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەدەچێت، بەڵام "ڕەنگە لە وادەیەکی تردا بکرێت.
هاوکات؛ دەشڵێت، "ئەمریکا، ئۆکراینا و ڕووسیا لە چارەسەرێکی دیپلۆماسی نزیک بوونەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






