حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لێدانی بیری کشتوکاڵی لە مەخموور دەدات
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنێکی بیرێکی ئاو لە ناوچەیەکی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە بە جووتیارانی سنووری قەزای مەخموور دەدات، دووبارە دەست بە مامەڵەکانیان بۆ لێدانی بیر لە ناو زەوییەکانیان بکەن، ئەویش بەپێی ڕێكار و ڕێنمايیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێر زەویی پارێزگای هەولێر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 26-10-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کردنەوەی پرۆژەی مێگەڵ لە سنووری ناحیەی گوێڕ، بڕیاری دا هاوشێوەی قەزاکانی دیکەی هەولێر، لە سنووری قەزای مەخمووریش جووتیاران دەست بە مامەڵەی لێدانی بیر بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە 27-10-2025، "کار بەو ڕێنماییە نوێیە دەکەین بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی لێدانی بیر"، هاووڵاتیان و جووتیارانی سنوورەکەمان دەتوانن بێن داواکارییەکانیان پێشکەش بە هۆبەکانی کشتوکاڵی و بەڕێوەبەرایەتیی ناحییەکان بکەن.
زانیاریی زیاتر: لێدانی بیری ئیرتیوازی، بەپێی ڕێكکار و ڕێنمايیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێر زەویی سەر بە پارێزگای هەولێر و بەپێی جۆر و شوێنی زەوی و دوور و نزیکی نێوان بیرەکان ئەنجام دەدرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ماوەیەک پێش ئێستا بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری ڕێکخستنەوە و هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، مۆڵەت و ڕێپێدانی بیری ئیرتیوازی ڕاگیرا بوو.
ئەمەش بزانە: بڕیارەکە تەواوی سنووری قەزای مەخموور بە تەواوی ناحییەکان، وەک (مەلاقەرە و كەندێناوه و گوێڕ و قەراج) دەگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






