خۆتۆماركردن لە خولی پێداگۆجی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا كارا كرا
- کوردستان
- 27 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی سەڵاحەددین لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا؛ ئەوانەی بەنیازی بەدەستهێنانی نازناوی زانستین، دەتوانن ناوی خۆیان لە خولی یەكەمی پێداگۆجی تۆمار بكەن كە لەلایەن سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لە دەستەی كوردستانی دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: خولی پێداگۆجی، خولی ڕێگا نوێیەكانی وانەوتنەوەیە و ماوەكەی شەش مانگە، تایبەتە بە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرای سەر بە میلاكی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و پەروەردە كە دوای تەواوكردنی خولەكە، نازناوی زانستی بەدەستدەهێنن و دەتوانن لە زانكۆ و پەیمانگەكان وانە بڵێنەوە. هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا لە وەزارەت و دەستەكانی تر یاخود ئەوانەی دانەمەزراون، نازناوی زانستییان پێنادرێت مەگەر پشتگیریی وانەبێژی لە زانكۆیەك یاخود پەیمانگەیەك بهێنن، ئەوكات بۆ ماوەیەكی كاتی نازناویان پێدەدرێت.
ئاگادارینامەی فەرمی: سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر دەکاتەوە کە ئێستا دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی یەکەمی پێداگۆجی بۆ بەدەستهێنانى نازناوى زانستى؛ خۆتۆماركردن ئێستا كارایە و تاوەكو 26-11-2025 بەردەست دەبێت.
مەرجەكان چین: بۆ بەشداریكردنی خوازیاران لە خولی پێداگۆجی، هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر یاخود دكتۆرا، مەرجە نمرەی 5 ـی لە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS) یاخود هاوتاکانی لە (TOEFL-IBT=59, TOEFL-PBT=414, Academic Pearson=52)هەبێت، یاخود بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئاستی (pre-intermediate) لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەبێت کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردووە و بڕوانامەكەشی سێ ساڵی بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت.
هەنگاوەكانی پێشكەشكردن: خوازیار لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆرمێكەوە لەو بەستەرەی كە لە ئاڤا نیوز دانراوە، دەتوانێت داواكاریی پێشكەش بكات، دواتر بەڵگە و دۆكیۆمێنتە پێویستەكان لە فایلێكدا ئامادە بكات و دوای تەواوبوونی ماوەی پێشكەشكردن، سەنتەری پێداگۆجی پەیوەندی بە پێشكەشكارەوە دەكات، و كاتێكی بۆ دیاری دەكرێت بۆ هێنانی بەڵگەنامەكان.
بەڵگەنامەكان چین:
یەكەم: بڕوانامەی دكتۆرا یاخود ماستەر، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە پێویستە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت.
دووەم: بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیی پەسەندكراو.
سێیەم: نووسراوی فەرمیی لارینەبوون لە شوێنی كارەكەی.
چوارەم: كۆپییەكی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت.
پێنجەم: پسوولە (وەسڵ)ـی نرخی بەشداریکردن لە خولەکە، كە بڕەكەی 500 هەزار دینارە و دەتوانرێت بە سێ قیست بدرێت بەمەرجێك هیچ قستێك لە 150 هەزار دینار كەمتر نەبێت، پسوولەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






