
وێنەی لۆگۆی پۆلیسی هەولێر و ئەو گەنجەی شەوی ڕابردوو کوژرا
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی هەولێر، کەسێک کوژرا و پۆلیسیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هۆکاری شەڕەکە کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی ڕابردوو لە نێو بازاڕی كۆتری سەلام لە هەولێر، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو کەسدا دروست دەبێت، یەکێک لە شەڕکەرەکان تەقە لە هاوڕێکەی دەکات و دەیکوژێت، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، هەردوو کەسەکە هاوڕێی یەکدین، هۆکاری شەرەکە کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە و پەیوەندی بە هاکی مۆبایل و بردنی وێنەکانی ناویەوە هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر،لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، "دوای ئاگاداركردنەوەمان لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە بازاڕی هەولێر، تیمەکانیان چوونە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە، بکوژ ناوی (أ. هـ . ح)یە و بە چەكی جۆری دەمانچە، هاوڕێكەی بەناوی (ی. د. ع) کوشتووە، هەر دوای ڕووداوەکەش تیمەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتباری بکوژیان دەستگیرکرد و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
هۆکارە زانراوەکان: پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، بكوژ لە دانپێدانانەكەیدا، وتوویەتی بەهۆی هاککردنی مۆبایلەکەم و بردنی ژمارەیەک وێنەی ناو مۆبایلەکەم لەلایەن ئەو کەسەوە تەقەم لێکردووە و کوشتوومە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






