کاردانەوەکانی تورکیا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە تورکیا و باکووری کوردستان
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم

ئاڵای تورکیا و ژمارەیەک چەکداری پەکەکە
ئاڤا نیوز
بە پێچەوانەی ڕێوڕەسمی چەکدانانی سیمبوولی گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە، بڕیارەکەی دوێنێی ئەو حیزبە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان کەمترین کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، تاوەکوو ئێستا تەنها دوو بەرپرسی ئاک پارتی و یەک وەزیری حکومەتی تورکیا و ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان لەمبارەیەوە قسەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: وێڕای تێپەڕینی زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە تورکیا و باکووری کوردستان وەکوو بەدەمەوەهاتن بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12، کەچی بە پێچەوانەی هەنگاوەکانی دیکەی ئەم ڕێکخراوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە، کەمترین کاردانەوەی لە تورکیا لێ کەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە تاوەکوو ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە کە هەر خودی پرۆسەی ئەمجارە بە دەستپێشخەریی ئەو دەستی پێ کردووە، هێشتا هیچیان لەمبارەیەوە نەوتووە.
لەسەر ئاستی حزبەکانی تورکیا تەنها گوتەبێژی ئاک پارتی و جێگری سەرۆکی گشتیی هەمان حزب و لەسەر ئاستی حکوومەتیش تەنها وەزیری دادی تورکیا و ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری تورکیا قسەیان کردووە.
لێدوانی فەرمییەکان: هەر دوای بڕیارەکەی پەکەکە دوێنێ عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاک پارتی'ـی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕایگەیاند ئەم بڕیارە، دەبێتە هۆی بەرەوپێشتربردنی پرۆسەی ئاشتی و بە پێویستیشی زانی پرۆسەی چەکدانان هەسەدەش بگرێتەوە.
ئەفگان ئالا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ئەم بڕیارەی بە کردنەوەی دەرگاکان بە ڕووی پرۆسەی ئاشتیی ناو برد.
- یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند لە هەموو کاتێک زیاتر لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نزیک بوونەتەوە. هەروەها ئۆکتای ساراڵ، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیاش بڕیارەکەی پەکەکەی بە "ئەرێنی"ی ناو برد و دواتر هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەگەر کارەکە تێک بدرێت، بەس خۆیان دەزانن چی دەکەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: میدیاکانی تورکیا بەهەمان شێوازی پێشوو، هەمان گوتار و ئاراستەیان بەرامبەر پەکەکە هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە میدیاکانی نزیک لە حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکەن پەکەکە ناچار بووە "چۆکدا بدات" و ئەم بڕیارە بدات، کەچی بەشێک لە میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی ئەوە دەکەن پەکەکە لە ڕێی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەوە بەشێک لە هێزەکانی و چەکە هەرە پێشکەوتووەکانی دەستی گەریلاکانی نمایش کردووە و بەمەیش دەیەوێت پەیام بۆ تورکیا بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کۆبوونەوەی 16ی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە 30-10-2025 بە بەشداری وەزیرانی دەرەوە و دادی تورکیا ئەنجام دەدرێت و هەرچەند چاوەڕێ دەکرا 28ی 10 ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە، دوێنێ و دوای بڕیارەکەی پەکەکە کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





