مەسرور بارزانی: ڕێگا نادەین عێراق بەرەو مەرکەزییەت و دیکتاتۆرییەت بگەڕێتەوە
- کوردستان
- 27 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: پارتی لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە دەوەستێت کە داوای دادپەروەری دەکەن، ڕێگاش نادەین عێراق بەرەوە مەرکەزییەت و دیکتاتۆرییەت بگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، بە بەشداری سەدان کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 275ـی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی کەرنەڤاڵەکە ڕایگەیاند: دەبێت کۆتایی بە خواردنی مافی هەرێمی کوردستان بێت و لەگەڵ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دەوەستین، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەش دەوەستین کە داوای دادپەروەری دەکەن.
بەشێکی دیکە لە وتارەکەی مەسرور بارزانی:
٠ سەردەمی مەرکەزیەت و دیکتاتۆریەت کۆتایی هاتووە، هەرکەسێک بیر لەوە بکاتەوە عێراق بەرەو مەرکەزیەت بباتەوە، بەرەو دیکتاتۆریەت هەنگاو دەنێت، ئێمە خەڵکێکی وشیارمان هەیە، هێشتا پێشمەرگەی قارەمان هەیە، بیری ئازادیخوازی لە کوردستان چەسپاوە و هێشتا بەردەوامە و بەهیچ جۆرێک ڕێگە نادەین جارێکی دیکە عێراق بەرەو مەرکەزیەت و دیکتاتۆریەت بگەڕێتەوە.
٠ دەمانەوێت ئەزموونی خۆمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق هاوبەشی بکەین و دەمانەوێت یارمەتی ئەوانیش بدەین، دەمانەوێت عێراق کە وڵاتێکی دەوڵەمەندە پێش بکەوێت.
٠ ئێمە دەمانەوێت هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاشتەوایی هەنگاو بنێت.
٠ دەمانەوێت حکومەتێک پێکبێت دوور بێت لە بەرژەوەندی و دەستکەوتی شەخسی، دەبێت ئەوە بزانن بەرنامەی زۆر گەورەمان بۆ پێشخستنی کوردستان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






