ئاڤای خەڵک؛ چەند مامۆستایەک لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
پێنج مامۆستا لەڕێگەی ئاڤاوە داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن و دەڵێن، "چوار ساڵە وانە دەڵێینەوە بەڵام تا ئێستا نە بە گرێبەست نە بە هەمیشەیی دانەمەزراوین" و داواکارن ئاڤا دەنگیان بگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ پێنج مامۆستا سەردانی ئاڤایان کردووە و دەڵێن، "چوار ساڵە لە بنکەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە شاری هەولێر وانە دەڵێینەوە، ئێستاش لە بنکەی نەهێشتنی نەخوێندەوارین لە قوتابخانەی شاهەنگی بنەڕەتی، تاوەکو ئێستا نە بە گرێبەست نە بە هەمیشەیی دانەمەزراوین و ساڵانە تەنیا 800 هەزار دینارمان پێ دەدرێت، داواکارین دەنگمان بگەیێنن و دابمەزرێین".
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هیچ مامۆستایەکی خۆبەخش و وانەبێژمان نییە، بۆیە داوا لەو مامۆستایانە دەکەین هەر سبەی سەردانی وەزارەتی پەروەردە بکەن و لە نزیکەوە گوێمان لە داواکارییەکانیان بێت، تاوەکو بزانین گرفتەکەیان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





