
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە وەڵامێکی توونددا بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکی نوێی ڕووسیا، دۆناڵد ترەمپ، ڕەخنەی لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا گرت و ڕایگەیاند، کە کاری پووتین کۆتاییهێنانە بە جەنگ، نەک تاقیکردنەوەی مووشەک. جەختی لەسەر توانای سەربازی ئەمریکا کردەوە و بە پووتینی وت کە "لە پەنای گوێیانین."
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی سەردانی بۆ وڵاتانی ئاسیا دۆناڵد ترەمپ لە ناو فڕۆکەکەیدا ڕووبەڕووی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک بووەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکێکی نوێی ڕووسیا کە توانای بڕینی 12 هەزار کیلۆمەتری هەیە. ترەمپیش وەڵامێکی تووندی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ وتی: "ڕووسیا دەزانێت کە ئێمە باشترین ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە جیهاندا هەیە، کە ئێستا لە نزیک کەناراوەکانی ڕووسیان. پێویستمان بەوە نییە 12 هەزار کیلۆمەتر ببڕین بۆ ئەوەی بگەینە ڕووسیا چونکە لە پەنای گوێیانین."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە نە ئەمریکا گاڵتە لەگەڵ ڕووسیا دەکات و نە ڕووسیاش گاڵتە لەگەڵ ئەمریکا دەکات، چونکە ئەمریکاش بە بەردەوامی مووشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە.
ترەمپ بە تووڕەییەوە وەڵامی لێدوانەکەی پووتینی دایەوە و وتی: "بۆ پووتین گونجاو نییە ئەو جۆرە قسانە بکات. کاری ئەو ئەوەیە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت نەک مووشەک تاقیبکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






