مەسرور بارزانی: گەنجان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی پارتی تاکە حیزبی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانە
- کوردستان
- 27 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی لەنێو جەماوەری پارتی لە سۆران
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە سۆران کە زۆرینەیان گەنج بوون، جەختی لەسەر گرنگیی هەڵبژاردن و پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستان کردەوە و وتی، پارتی تاکە لایەنە بتوانێت لەگەڵ گەنجان خۆی بگونجێنێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لە شاری سۆران بەشداری لە کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 275ـی پارتی کرد، کە ژمارەیەکی زۆری گەنجان ئامادەبوون.
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی هۆکاری بەشداری گەرموگوڕیان لە کەرنەڤاڵەکان، ژمارەیەک گەنج ڕایانگەیاند: "جا بۆ نەیەین، هەر ڕۆژە و پڕۆژەیەک دەکاتەوە، کوردستانی ئاوەدان کردووەتەوە. قسە و کرداری وەکو یەکە، کە وتی دەیکەم دەیکات، وەکو هەندێک نییە، هەر خەریکی هات و هاوار و مایک شکاندنە، یان هەیە هەر خەریکی تیکتۆکە."
پەیامی فەرمی: لە گوتارەکەیدا، مەسرور بارزانی گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە گرنگە و پێویستە ئێمە بچینە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگری لە دەسکەوتەکانمان بکەین." داوای لە لایەنگر و ئەندامانی پارتی کرد کە لەسەرخۆ و هێمن بن و گوتی: "پشت بەخوا و بە دەنگی ئێوە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێین."
زانیاریی زیاتر: لەبارەی گەنجانەوە، مەسرور بارزانی وتی، پارتی تاکە لایەنە بتوانێت لەگەڵ گەنجان خۆی بگونجێنێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر، بۆ سەقامگیریی زیاتر هەنگاو بنێت.
گەنجان بەخێر بێن بۆ نێو پارتی، ڕاستە پارتی مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، ڕاستە تەمەنی پارتی گەورەیە، بەڵام خوێنی پارتی گەنجە و ئێوە ڕێگە نادەن هەرگیز پارتی پیر ببێت.
ڕوو لە پارتی بکەن، پارتی حیزبی ئێوەیە، پارتی داهاتووی ئەم وڵاتەیە، پارتی گەرەنتی سەرکەوتنی کوردستانە.
مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا ئەمانەشی وت:
٠ قسەی پارتی تەنها دروشم نییە و بە کردەوە سەلماندوومانە، ئەوەی دەیڵێین دەیكەین. بەدڵنیاییەوە هەرچی دەسکەوتە بە سەرپەرشتی پارتی بەدەستهاتووە و هیچ لایەنێک نەیتوانیوە بەبێ پارتی هیچ شتێک بۆ ئەم گەلە بەدەست بهێنێت."
٠ پارتی لەسەر ئاستی کوردستان هیچ ڕکابەرێکی نییە و بەهێزترین حیزبی کوردستانە. دەمانەوێت ئەو هێزە ببەینە بەغدا بۆ ئەوەی لە بەغدا بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





