مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەکاتەوە کە بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار جێبەجێکراوە
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی کارەبا لە سنووری دهۆک دەکاتە کە بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار جێبەجێکراوە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەشدا پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆڕی غازی هەولێر – دهۆک لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەکرێتەوە کە پڕۆژەیەکی گرنگی دابینکردنی کارەبایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کار گرووپەوە بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە، درێژی بۆڕی پڕۆژەکە 198 كیلۆمەترە، بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ دابینكردنی وزەیەکی خاوێن و جێگرەوە بۆ دابینکردنی کارەبای دەڤەرەکە دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: فارس میرخان، بەرێوەبەری گشتیی بەرهەمهێانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای ڕاگەیاند: وێستگەی کارەبای غازی دهۆک-کاشێ توانای بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە سووتەمەنیی غاز دەبەستێت، هەروەها لە کاتی پێویست گازوایل بەکار بهێنێت. وێستگەکە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: وێستگەکە لەلایەن کۆمپانیای ماس گرووپ هۆلدینگ، بە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و دەکەوێتە سەر ڕێگای دهۆک-زاخۆ لە ناوچەی کاشێ، یەکە بەرهەمهێنەرەکانی لەلایەن کۆمپانیای جەنەڕال ئەلەکتریکی ئەمریکییەوە دروستکراوە.
باکگراوند: لە ساڵی 2009 کارکردن لە وێستگەی کارەبای کاشێ دەستیپێکردووە، قۆناغی یەکەمی لە ساڵی 2010، قۆناغی دووەمی لە ساڵی 2013 تەواو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






