سەرۆک بارزانی: هێشتا هەندێک کەس لەژێر کاریگەریی فەرهەنگی جینۆسایدان
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانەی پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆساید ڕایگەیاند: داوا لە پەرلەمانی وڵاتانی جیهان دەکەم جینۆسایدی کوردستان بە فەرمی بناسێنن، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش قەرەبووی ئەو خەڵکە بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 28-10-2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بە دیکۆمێنت کردنی ئەو جینۆسایدانەی کە بەرامبەر گەلی کورد کراون، لە هەمان کاتیش مامەڵەی زانستی لەگەڵ ئەو پرسە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (دیکۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کورد) لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: لەمیانەی کۆنفڕانسەکە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: جینۆسایدی ئێزدییەکان خوێن لە دڵی مرۆڤ دەهێنێت، تاوانەکان ئەوەندە گەورەن هەرگیز لەبیر ناکرێن.
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لەوەشکرد: ئەوەی لە کوردستان ڕوویداوە لە هیچ شوێنی دیکەدا ڕووی نەداوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە جارێکی دیکە ئەو تاوانانە لە کوردستان دووبارە نەبنەوە.
- لە ڕابردوودا تاوەکو ئێستا قەدەری گەلی کوردستان هەر ستەم و ئازار بووە، 12 هەزار گەنجی فەیلی بێسەروشوێن کراون.
- داوا لە پەرلەمانی وڵاتانی جیهان دەکەم جینۆسایدی کوردستان بە فەرمی بناسێنن، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش قەرەبووی ئەو خەڵکە بکاتەوە.
- پێویستە لە عێراق دەستوور ناوبژیوانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت، چونکە هێشتا هەندێک کەس لەژێر کاریگەریی فەرهەنگی جینۆسایدان.
- تاقانەکانی ئەنفال سیمبولی بەرخودانی کوردستانن، سەرکەوتنیش بەشی میللەتی خۆڕاگر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر یاسین کەریم ئەمین، بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادوەری - هەرێمی کوردستان، سەرپەرشیاری کۆنفرانسەکە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





