جەمیل بایک: کاتی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی هاتووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە
ئاڤا نیوز
جەمیل بایک ڕایگەیاند، بڕیاری کشاندنەوەی گەریلاکان لە تورکیا و باکووری کوردستان سەلمێنەری پێداگیری ئەوانە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات.
لێدوانی فەرمی: جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ئاماژە بەوە دەدات وەک بە دەمەوەهاتن بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان و بۆ خێراتر بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی و ڕێگەنەدان بۆ گەیشتنە بنبەست و لەباربردنی پرۆسەکە، بڕیاری کشاندنەوەی گەریلاکانیان داوە لە تورکیا و باکووری کوردستان.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بایک جەخت لەوە دەکاتەوە تورکیا نابێت بە چاوێکی ئەمنیی و تەنها بە جەختکردنەوە لە چەکدانان بۆ پرسی کورد بڕوانێت و دەڵێت: پێویستە دەوڵەت تا زووە ژمارەیەک یاسا دەربکات بۆ یەکگرتنی دیموکراتییانە و ئازاد.
-تاوەکوو ئێستا حکوومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی یاسایی و سیاسی نەناوە لەو پێناوەدا. ئەمەش لە بەرژەوەندی پرۆسەکە و بە دیموکراسیبوونی تورکیادا نییە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: جەمیل بایک جەخت لەوە دەکاتەوە ئێستا چوونەتە ناو قۆناغی دووەمی پرۆسەکە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی تورکیادایە.
- پەکەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و کۆتایی هێناوە بە خەباتی چەکداری. کاتی ئەوەیە تورکیا زەمینەی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بڕەخسێنێت و دان بە مافی هیوادا بنرێت بۆ ئۆجەلان و بە مەرج ئازاد بکرێت. ئەمە بووەتە پێویستییەکی حەتمی و مێژوویی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





