مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەیران مەسرور بارزانی دەڵێت، "دەمانەوێت کوردستان بکەینە شوێنێک بتوانێت کارەبا بداتە عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش." داوایشی لە خەڵکی کوردستان کرد "لە کردنەوەی پڕۆژەکانی حکومەت بێزار نەبن".
چیرۆکی سەرەکی؛ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی گازی سرووشتی هەولێر - دهۆکی بە تێچووی 591 ملیۆن دۆلار کردەوە، کە ئامانج لێی گەیاندنی غازی سرووشتییە بۆ وێستگەی کارەبای کواشێ لە قەزای سێمێل.
لەلایەکی دیکە: لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاڤا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، "هیوادارین لە بواری کارەبا زیاتر هاوکاریی حکومەتی عێراق بکەین بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە لە هەرێمی کوردستان دابڕێنراون". گوتیشی، "ئەگەر بیانەوێت [عێراق] هاوکارییان بکەین ئێمە دەتوانین هاوکارییان بکەین لە بواری کارەبا، ئامادەییشمان دەربڕیووە بۆ ئەو مەبەستە."
زانیاریی زیاتر؛ لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاڤا کە پلانی حکومەتی کوردستان بۆ دهۆک و بادینان چییە؟ سەرۆکوەزیران گوتی، "بۆ ئێمە کوردستان هەمووی وەک یەکە و جیاوازی نییە بچینە هەر شوێنێک پرۆژە و خزمەتگوزاریی تیادا پێشکەش دەکەین".
پلانی داهاتوو؛ سەبارەت بەوەی سبەی چ پرۆژەیەکی نوێ دەکاتەوە، مەسرور بارزانی گوتی، "جارێ با چاوەڕێ بین و بزانین چی دەکەین"، هاوکات داوایشی لە خەڵك کرد لە "کردنەوەی ئەو پرۆژانەی حکومەت ماندوو نەبن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا کە ئایا داهاتووی کوردستان لەبواری گازی سرووشتی بەرەو کوێ دەچێت؟ سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هیوامان ئەوەیە زیاتر سوود لەو گازە وەربگرین کە ئێستا هەمانە و پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی پێ پڕبکەینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





