ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار بۆ باڵەخانەیەکی گەورەتر بگوازرێتەوە
- هەواڵ
- 28 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی قەزای کەلار، ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، نیگەرانیی خۆیان لەبارەی دۆخی نالەباری فەرمانگەی جێبەجێکردنی داد لە شارەکەیان دەردەبڕن و داوای چارەسەرێکی خێرا دەکەن. بە وتەی ئەوان، بچووکیی شوێن، کەمیی فەرمانبەر و قەرەباڵغیی زۆر، بوونەتە هۆی ئەوەی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان ببێتە کارێکی سەخت و کاتکوژ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار، کە ئەرکی جێبەجێکردنی بڕیارە یاساییەکانی دادگای لە ئەستۆیە، لە ئێستادا تەنها سێ ژووری لەناو بینای دادگای کەلار پێدراوە. ئەم شوێنە بچووکە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ قەبارەی ئەو ئەرک و مامەڵە زۆرەدا ناگونجێت کە ڕۆژانە ڕووی تێدەکات.
زانیاریی زیاتر؛ یەکێک لەو هاووڵاتییانەی بۆ ڕاییکردنی کارەکەی سەردانی فەرمانگەکەی کردبوو، بە ئاڤای گوت: "شوێنەکە زۆر بچووکە و ژمارەی فەرمانبەرەکانیش کەمە، ئەمەش وای کردووە قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بێت و کارەکانمان زۆر بە زەحمەت و دوودڵییەوە بەڕێوەبچێت."
لێدوانی فەرمی؛ لە بەرامبەردا، سۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی جێبەجێکردنی داد لە کەلار، پشتڕاستی گلەیی هاووڵاتییانی کردەوە و بە ئاڤای ڕایگەیاند کە نیگەرانییەکانیان "لە شوێنی خۆیەتی."
سۆران ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا وتی: "ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانگەکە، داواکاریمان گەیاندووەتە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیریش بەڵێنی داوە کە ئەم گرفتەمان بۆ چارەسەر بکات."
هەنگاوی داهاتوو؛ سەبارەت بە هەنگاوە کردارییەکانیش، بەڕێوەبەری فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار ئاماژەی بەوەدا کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارە ژمارەی فەرمانبەرەکانیان بۆ زیاد بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ کەم کردنەوەی فشار و خێراکردنی کارەکانی هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
19 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






