
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی یەکێتی لە ئاهەنگی بانگەشەی حیزبەکەی لە کەرکووک ڕایگەیاند، "کەرکووک بە دیموکراسی و یەکڕیزی ڕزگار کراوە نەک بە شەڕ و جەنگ". پاشان سەرۆکی یەکێتی پەیامی ئاراستەی لایەنەکان کرد، باسی پارتی کرد و گوتی، "ئێمە نامانەوێت پارتی بڕوخێنین".
لێدوانی فەرمی؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە کەرکووک بەشداری لە بانگەشەی حیزبەکەی کرد. بافڵ تاڵەبانی سەرەتا وەسفی شارەکەی کرد و گوتی: کەرکووک نموونەی پێکەوەژیانە لە عێراقدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا کە لەبەردەم لایەنگرانی حزبەکەی پێشکەشی کرد، بافڵ تاڵەبانی گوتی، "کەرکووک بە دیموکراسی و یەکڕیزی ڕزگار کراوە نەک بە شەڕ و جەنگ". پاشان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پەیامی ئاراستەی لایەنەکان کرد، ئەو باسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد کرد و گوتی، "ئێمە نامانەوێت پارتی بڕوخێنین".
تەنانەت گوتی، "ئەگەر هەرێمی کوردستانیش هەڕەشەی لەسەر بێت ئێمە دەیپارێزین". بەڵێنیشی بە خەڵکی کەرکووک دا زیاتر خزمەتیان بکەن.
لەلایەکی دیکە؛ کێشەی جووتیاران و پرسی خوێندنی کوردی دوو لە کێشەکانی ئێستای کەرکووکن. بافڵ تاڵەبانی لەوبارەیەوە دڵنیایی بە جووتیاران دا کە مافیان لە کەرکووک پارێزراوە. لەبارەی خوێندنی کوردیش گوتی: دەبێت خوێندکارانی کەرکووک بە کوردی بخوێنن، قبووڵ ناکەین کەس ئەو مافەمان لێ زەوت بکات.
سەرۆکی یەکێتی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایانیشی دا و وتی: سیستەمێک دادەنێین مووچەیان بگوازینەوە سەر بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





