
ساتی پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە عوسمان هەورامی لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیریی ئێرانەوە
ئاڤا نیوز
عوسمان هەورامی، هونەرمەند و مامۆستای سیاچەمانەی دەڤەری هەورامان لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیریی ئێرانەوە تابلۆی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
چیرۆکی سەرەکی: عوسمان هەورامی، کە لە دەڤەری هەورامان و کوردستان بە "بولبولی هەورامان یان باوکی سیاچەمانە" ناسراوە، لە سەردانێکیدا بۆ شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سەید عەباس ساڵحی، وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران و ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە پێشوازیی لێکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارێکیدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران و پارێزگاری سنە، عوسمان هەورامی لەپای خزمەت و پاراستنی ڕۆشنبیری و زمانی کوردی بە تایبەت کولتوور، هونەر و مۆسیقای دەڤەری هەورامان، ڕێزلێنانی پێ بەخشرا و ستایشی ڕۆڵی کرا لە پاراستنی فۆلکلۆر و هونەری گۆرانی بە تایبەت سیاچەمانە، وەزیری ڕۆشنبیری هیوای خواست ڕێبازی هونەریی هەورامان لەسەر دەستی ئەو کەسانەی مامۆستا عوسمان فێری کردوون، درێژەی پێ بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرامبەر ڕێزلێنان و ستایشکردنەکەیدا هونەرمەند عوسمان هەورامی، وەک نیشانەی ڕێز و دۆستایەتی جووتێک كڵاشی ڕەسەنی هەورامانی پێشکەش بە وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران کرد.
خاڵە ئەرێنییەکان: لە دیدارەکەدا وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران گوتی، هونەر و مۆسیقای هەورامان هاوشانی سروشتە جوانەکەی لە دڵی خەڵک جێگەی خۆی کردووەتەوە و مامۆستا عوسمان هەورامی تەنیا هونەرمەندێکی بەتوانا نییە، بەڵکو خاوەن کەسایەتییەکی جەماوەری و خۆشەویستی خەڵکە.
باکگراوند: هونەرمەند عوسمان هەورامی لە ساڵی 1935 لە گوندی كێمنەی سەر بە شاری پاوەی هەورمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و تا ئێستا زیاتر لە 700 گۆرانیی تۆمار کردووە، لەبەر لێهاتوویی و شارەزایی لە گوتنی سیاچەمانەدا بە "باوکی سیاچەمانە" ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





