
دیمەنێک لە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ڕۆژێک پشووی فەرمی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: سبەی پێنجشەممە 30-10-2025، فێستیڤاڵی هەنار و پایزەی هەڵەبجە دەست پێ دەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، 500 کەپر و کۆشک بۆ جووتیاران، باخەوانان و فرۆشیارانی سنوورەکە ئامادەکراون، بۆ ئەوەی بەرووبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداران لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح پارێزگای هەڵەبجە گوتی: بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاونیشتمانیان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەی پێنجشەممە 30-10-2025، لە سەرجەم فەرمانگە و داودەزگا حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتە پشووی فەرمی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئەم پشووە ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابییان و مامۆستایان، تا بەشداریی لەم چالاكییە كولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەكەیاندا بكەن.
لە لایەکی دیکەوە: لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە ئەم ڕێنماییانەی بۆ فێستیڤاڵەکە دەرکردووە:
- بردنەژوورەی چەک و چەقۆ قەدەغەیە.
- بەکارهێنانی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلە بۆ کەسانی خوار 18 ساڵ قەدەغەیە.
- بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵواسینی فلێکس و لۆگۆ قەدەغەیە.
- بردنەژوورەوەی ماددە کحولییەکان بۆ هەموو تەمەنێک قەدەغەیە.
- بردنەژوورەوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و پێویستە هەموو کەس بە پیادە بڕۆنە ژوورەوە.
- پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەکرێت کە دەچنە ژوورەوە.
- یاری ئاگرین و تۆنتەرەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
- نابێت لە دەرەوەی شوێنی فێستیڤاڵ فرۆشیار هەبێت، بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەک ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵەکە دوو هۆتێل و یەک مۆتێل و 30 خانوو و شوقەی گەشتیاری مۆڵەتیان وەرگرتووە، 16 کابینەی گەشتیاری لە ئەحمەدئاوا و 24 کابینەی گەشتیاری لە هاوینەهەواری ئاوێسەر ئامادەکراون، 22 ڕێستۆرانت، هەشت خواردنگەی خێرا، 23 کافتریا، چوار کافێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە مۆڵەتیان پێدراوە و ئامادەن بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران.
ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵەکە چەندین بڕگەی دیکەی هونەری و کولتووری لەخۆدەگرێت، وەک کۆنسێرتی گۆرانی و پێشانگای فۆتۆگرافی و پێشبڕکێی گەورەترین هەنار.
بۆچی گرنگە: ئەم فێستیڤاڵە هاوکار دەبێت لە بەبازاڕکردنی بەرووبوومی جووتیاران و هەلی کاریش بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت، هاوکات کاریگەری دەبێت لەسەر ناساندنی زیاتری ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






