
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی لیژنەیەک پشکنین بۆ هەزاران خاوەنپێداویستی تایبەت دەکات، پشکنینەکە بۆ ئەو خاوەنپێداویستیە تایبەتنایە کە هیچ مووچە و دەرماڵەیەکیان نییە.
وێنە گەورەکە: 70 هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت مووچە وەردەگرن، هەشت هەزاری دیکەش کە فەرمانبەرن بووەتە دەرماڵە بۆیان، هاوکات ماوەی 12 ساڵە 13 هەزار و 121 خاوەنپێداویستی دیکە پشکنینیان لە ڕێگەی لیژنەیەک بۆ کراوە، بەڵام مووچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی 2026 تەرخانی داراییان بۆ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتىی هەولێر بە ئاڤای گوت، "پێش پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2026، لە ڕێگەی لیژنەیەک پشکنین بۆ زیاتر لە 14 هەزار خاوەنپێداویستی دیکە دەکرێت، کە کەمئەندامی جەستەین و شایستەی ئەوەن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە."
ئەمەش بزانە: مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت ئێستا 100 بۆ 150 هەزار دینارە، وەزارەتی کار لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کار لەسەر ئەوە دەکات کە مووچەکانیان زیاد بکرێت، لە بەغدا داوای لیستی جیاوازی بڕەکە کراوە بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی 2026 تەرخانی داراییان بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






