
دیمەنی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، لە شاری فاشەری سوودان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان "هێزەکانی پشتیوانی خێرا"ـیان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی کوشتنی بە بەرنامەی هەزاران کەس بەکۆمەڵ کە دەگاتە ئاستی کۆمەڵکوژی لە شاری فاشەر لە سوودان.
چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، تەواوی شاری فاشەر، پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکوور (ڕۆژئاوای سودان) کۆنترۆڵ کرد دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە گەمارۆدان. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەڵمەتێکی تیرۆریان لە شارەکەدا کردووە و کردەوەی دڕندەیی بێوێنەیان ئەنجامداوە، لەنێویاندا کوشتن تا ئاستی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی هاوبەشی هاوپەیمانی سوپای سوودان ڕایگەیاندووە، "هێزەکانی پشتیوانیی خێرا تاوانی دڕندانەیان دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی بێتاوان لە شاری فاشەر ئەنجامداوە، تەنیا لە 26 و 27ـی ئەم مانگە زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی بێ چەک لەسێدارەدران و کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون".
زانیاریی زیاتر: گرتە ڤیدیۆیی "تۆقێنەر" لە ڕۆژانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، "هێزەکانی پشتیوانیی خێرا" نیشان دەدەن هاووڵاتییانی مەدەنی و سەربازان گوللەباران دەکەن.
کاردانەوەکان: جێم ڕیچ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوا دەکات، هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بخرێتە لیستی تیرۆرەوە و ڕایگەیاند: دڕندەییەکانی فاشەر ڕووداوێکی هەڕەمەکی نەبوون، بەڵکو لە سەرەتاوە بەشێک بوون لە پلانێکی بە بەرنامە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانیی خێراوە داڕێژرابوو، ئەو هێزانە هەڵمەتێکی تیرۆرییان ئەنجامداوە و دڕندەیی بێ هاوتا ئەنجامداوە، لەوانەش کۆمەڵکوژی دژی گەلی سوودان".
یەکێتیی ئەورووپا "نیگەرانی قووڵی" خۆی لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی لە ڕۆژئاوای سوودان دەربڕی و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە پەرەسەندنەکان ئارام بکەنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 18 مانگە دانیشتووانی فاشەر بەدەست گەمارۆیەکەوە دەناڵێنن کە هێزەکانی پشتیوانیی خێرا سەپاندوویانە، ئەوەش بووەتە هۆی کەمیی خۆراک و ئاو و چارەسەری پزیشکی، جگە لە بۆردومانی بەردەوام، ئەمەش ئازاری سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لەو شارە زیاتر کردووە.
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە لە "مەترسیی پەرەسەندنی پێشێلکاری و دڕندەیی بەهۆی پاڵنەری نەژادییەوە" هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی ڕابردوو لە باکووری دارفۆر، مەترسی تووندوتیژی سێکسی، بەتایبەتی دژی ژنان و کچان، زۆر بەرزە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی سێشەممە، سندووقی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف) هۆشداری دا کە دۆخەکە لە سەرانسەری ویلایەتی دارفۆر لە ڕۆژئاوای سوودان خراپە و ڕێژەی بەدخۆراکی و نەخۆشی بەرز بووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






