ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار بۆ باڵەخانەیەکی گەورەتر بگوازرێتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار بۆ باڵەخانەیەکی گەورەتر بگوازرێتەوە

ئاڤا نیوز


بەهۆی نەگونجاوی شوێنی ئێستای فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار، هاووڵاتییان داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار چارەسەرێک بۆ دروستبوونی ئەو قەرەباڵغییەی ناو فەرمانگەکە بدۆزێتەوە، کە بەهۆی بچووکی شوێنەکەوە دروست دەبێت. 

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاووڵاتی لە کەلارەوە پەیامیان بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێن: شوێنی ئێستای فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار زۆر بچووکە، لە نێو دادگای کەلار تەنیا سێ ژووریان پێدراوە و ژمارەی فەرمانبەریشیان زۆر کەمە، بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت و مامەڵەی خەڵک زۆر بە زەحمەت تێدەپەڕیت.

لێدوانی فەرمی: سۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، گلەیی هاووڵاتییان لە شوێنی خۆیەتی، خۆشمان داواکاریمان گەیاندووەتە وەزارەتی داد، جەنابی وەزیر بەڵێنی داوە گرفتەكەمان بۆ چارەسەر بكات، لە قۆناغی یەکەمیشدا ژمارەی فەرمانبەرەکانمان بۆ زیاد دەکرێت.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ